پێشمەرگەیەکی یەکییەتی جوتیاران و هاوڕێی ڕابەر کاک” فۆئاد” ماڵئاوایی لە ژیان کرد…!

زۆر بەداخەوە ئاگادار بووین کە پێشمەرگەی دێرین کاک ڕەئوف فەرەجی باوکی هاوڕێی زۆر خۆشەویستمان کاک فەخرە فەرجی كادر و ئەندامی كۆمەڵە و ئەندامی كومیتەی ئاڵمان، ئەمڕۆ لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.کاک رەئوف لە پێشمەرگە تێکۆشەرو خۆشەویستەکانی یەکییەتی جوتیاران لە شاری مەریوان بوو. هاوڕیەکی دڵسۆزبە ڕێبازی سووری کۆمەڵە و شۆرشی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی کوردستان بوو . ئەو لە سەنگەری یەکییەتی جوتیاران بە رێبەری، ڕێبەری تێکۆشەر کاک “فۆئاد “دژی پێشێڵکردنی مافەکانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان جەنگاوەرانە جەنگاو خەباتی کرد. هاوڕێ تێکۆشەر کاک رەئوف بەهۆی چاڵاکی و نیشتیمانپەروەریەوە چەندین جار لە ڵایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیرو راپێچی زیندان کراو بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژووری تاکە کەسییەکانی ناو بەندیخانە ڕاگیراو خرایە بەر ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆرەوە.
بەداخەوە کاک رەئوف ئەمرۆهەینی ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی لە شاری مەریوان بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ئێمە و لە بنەماڵەیی و لە کۆری گەرمی هاوڕێانی کرد.
ئێمە بەم بۆنەوە لە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پڕبەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی کاک رەئوف و خەڵکی تێکۆشەری شاری مەریوان و کاک فەخرەو هەموو ریزەکانی کۆمەڵە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین .
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی بەرابەر لەگەڵ ٣ی ژانوییەی ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی