١٨ی پوشپەر ، خالێکی وەرچەرخانی گرنگ و بەهێز لە بزووتنەوەی خۆیندکاری لە ئێران‌دا..!

عەزیز ئاجیکەند
ئەم رۆژانە له سه‌روبه‌ندی یادی ١٨ی پوشپه‌ری ساڵی١٣٧٨ ی هەتاوی داین . ئەو رۆژەی کەشاری تاران بوو بە مه‌یدانی به‌ره‌وروبونه‌وه‌ی خوێندكاران و خه‌ڵكی نارازی لەگه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌رتاپا چه‌كداری رژیمی كۆماری ئیسلامیی . ئەو رۆژەی کە بەناوی بزووتنەوەی ٥ رۆژەی جەریانی کوی دانیشگای تاران ناوزەد کرا و هەموو سالێکیش یادی دەکرێتەوە…
…لە ڕاستیدا ١٨ی پوشپەر لە ئەدەبیاتی رژیمی کۆماری ئیسلامیی و لە زمان بەرپرسانییەوە وەک رۆژیکی ڕەش ناوزەد دەکرێ کە تییدا تاقمێکی ئاژاوەگێر لە پیڵانێکی تایبەتدا بە مەبەستی تێکدانی بارودۆخی وڵات هاتنە سەرشەقامەکان . بەڵام بە پێچەوانەوە لە ئەدەبیاتی سیاسی نەیارانی کۆماری ئیسلامیی و لە زمان بەشدارانی ئەو روداوانە ، ئەو رۆژە واتا ١٨ی مانگی پوشپەری سالی ١٣٧٨ وەک ئاخێزێکی تایبەتی کۆمەلانی خەلک بە دژی دامودەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی و هەروەها وەک خالێکی وەرچەرخانی گرنگ و بەهێز لە بزووتنەوەی خۆیندکاری لە ئێران چاوی ڵێدەکرێ.
لە ڕاستیدا لەداوای مـــانگی جۆزەردانی سالی ١٣٦٠ی هەتاوی دا ئەمە یەکەم جار بوو کە خۆپیشاندانێکی لەو چەشنە و لەم ئاستەدا لەلایەن ڵاوان و خەڵکی نارازییەوە لە شاری تاران بەشەکانی تر روی دابوو.
بە روالەت کۆمەلگای ئێران لە میانەی ساڵەکانی دەیەی هەفتای هەتاویدا چوبوە ناو بارودۆخێکی تایبەتی و تازەوە . باردۆخێک کە پێداگری لە سەر گوتاری چاکسازی و ئالوگۆرلەکۆمەلگای ئێران‌دا دەکرد و لە ناو بزووتنەوەی خوێندکاری و بزوتنەوەکانی تری ناو کۆمەلگا کە بەدەس دیکتاتۆرییەتی ویلاتی فەقیە وەتەنگ هاتبوون ، جم‌و جۆلێکی تایبەتی خستبوە ئاراوە.
روداوه‌كانی ئه‌و رۆژانه کە لە ١٨ی پوشپەرەوە دەستی پیکردو تا درەنگانی شەوی ٢٣ی پوشپەر دڕێژەی کێشا، به هێرشی پاسداران و لیباس شه‌خسیه‌كان بۆ كوی دانشگای تاران ده‌ستی پێكرد. له ئاكامی هێرشی شه‌وانه‌ی هێزه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر خوێندكاران ژماره‌یه‌ك گیانیان به‌خت كرد و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون. ئه‌م روداوه له گه‌ڵ دژه كرده‌وه‌ی خوێندكاران له گشت زانكۆكانی ئێران به‌ره‌وه‌رو بووه‌وه و شاری تارانیش بووه مه‌یدانی خه‌باتێكی پر شور و شه‌وق له دژی رژیمی ئیسلامیی.
چۆنیەتی لە دایک بوونی بەرگی زێرینی خەباتی خۆیندکارانی شۆرشگێر لە ١٨ی پوشپەری سالی ١٣٧٨
بێ گومان له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوودا بە تایبەتی بەدوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی ، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری وه‌ك یه‌كێك له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و یه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانی موقاومه‌ت و خه‌بات له جه‌ریانی كێشمه‌كێشی سیاسی و چینایه‌تی و شۆڕش و دژه شۆڕش، چالاكانه ده‌ركه‌وتووه. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می ڕژیمی سته‌مكاری پاشایه‌تیدا، خوێندكاران ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاویان له ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ئه‌وكات و پاشان له پێكهێنان و دامه‌زرانی گرووپ و ڕێكخراوه چه‌پ و شۆرشگێرەکاندا بوو و به‌ره‌و دیفاع له شۆرشی زەحمەتکێشان و بێبەشانی کۆمەڵگا هه‌نگاویان هه‌ڵێناوه، دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایه‌تی و له كاتێكدا كه كێشمه‌كێشێكی قووڵ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی درێژه‌ی شۆڕش له ئارا دابوو، زانكۆ بوو به یه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانی شۆڕش و بوو به شوێنێك كه هێزی سیاسیی جۆراوجۆر له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا ڕیزیان ده‌به‌ست. ڕه‌وتی خۆسهقامگیر كردنی دژه شۆڕشی ئیسلامیی له‌وانه له‌سه‌ر به‌ستێنی سه‌ركوتی هه‌مه لایه‌نه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕادیكاڵی خوێندكاران ئه‌نجام درا.
له‌گه‌ڵ وهڕێكهوتنی هەر ئاخێزیک و هەر جم‌و جۆلێکی سیاسی و کۆمەلایەتی لە کۆمەلگای ئێران لە ماوەی ساڵەکانی پێش ١٣٧٨ی هەتاویدا ، زاڵ بوونی گوتاری جۆراوجۆری حكوومه‌تی به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران و تێپه‌ڕبوونی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌و چوارچێوانه‌ی كه کاربەدەستانی حكوومه‌تی له خه‌بات دژبه باروودۆخی زال بە سەر کۆمەلگای ئێران نابوویانه به‌رده‌م ئه‌م بزووتنه‌وانه، ڕیزبه‌ندی سیاسیی زاڵ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریش ، هەر جارەی بە پێی پێویست گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دەهات. له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م گۆڕانكاریهدا ڕۆڵی هێژمۆنیكی ڕێكخراوه‌كانی سهربهحكوومهت له ناو زانكۆكاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاواز بۆوه و به‌ستێنی گونجاوتری بۆ گه‌شه‌ی مه‌یلی ڕادیكال له ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری دا خوڵقاند.
دەقی روداوەکان وەک خۆی
لە پوشپەری ساڵی ١٣٧٨ی هەتاویشدا لە کردەوەیەکی قیزەون و لە پیلانێکی لە پێشدا دارێژراودا نوێنه‌رانی موحافزه‌كاری مه‌جلیس له كۆتایی ته‌مه‌نی ٤ ساڵی نوێنه‌رایه‌تی خۆیاندا ویستیان گەڵاڵەیەک پەسەند کەن کە یاسای راگه‌ێنه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌ك ئیسلاح کات تا بەم شێوەیە داخستنی گوڤاره‌كانی ره‌خنه گر لە کۆماری ئیسلامیی و لە سیستمی جێی رەزامەندیان ، ئاسانتر کاتاوە. ڕۆژنامەی « سەڵام « کە رۆژنامه‌ی سەر بە ئیسلاح خوازانی حکومەتی بوو ، یەکەمین قوربانی ئەم پیڵانە بوو وە لە ١٧ی مانگی پوشپەردا کەوتەر بەر هێرش و لەئاکام دا داخرا….
بە دوای بریارەکە دەزگای قەزایی بۆ داخستنی رۆژنامەی « سەڵام « لە ١٧ی مانگی پوشپەردا ،خوێندكاران سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌م رۆژه له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری كوی دانیشگا خۆپیشاندانێكیان وه‌رێ خست و خوازیاری دانەخستنی رۆژنامەی « سەڵام « و پەسەند نەکردنی لایەحەی ئیسلاحی یاسای راگەێنەرەکان و هەلوەشاندنەوەی ئەو بریارە بوون.
لە نیوه‌ی شه‌و دا و دوای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندانی خوێندكاران هێور ده‌بێته‌وه به فه‌رمانی شەخسی « خامنەیی « حیزب الله و باقی هێزه‌كانی نیزامی و ئینتزامی رژیم له‌و په‌ره‌ی دڕنده‌یی دا رژانه ناو كوی دانشگاو خوێندكارانیان له حالێك دا كه نیوه‌یان خه‌وتبوون دایه به‌ر لێدان و ژماره‌یه‌كیان بریندار و خوێندكارێكیان به ناوی « عیزەت الله ئێبراهیم نژاد» كوشت. خوێندكارێكی دیکەش به ناوی « فریشته‌ی عه‌لیزاد» ش سه‌رله‌به‌یانی ١٨ی پوشپه‌ر له كوی دانشگا ده‌ست به سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانی به‌خت كرد. خوێندكاران و ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی شه‌قامی كارگه‌ری شومالی، رۆژی ١٨ی پوشپه‌ر ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان و كه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه‌كانی رژیم و له ئاكامی ئه‌م بهرهوروبونهوهیه دا خوێندكارێك به ناوی « تامی حامی فه‌ر» کوژرا.
خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی تا ٥ رۆژ واته تا ٢٣ی پوشپه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو. له‌م ماوه‌یه‌دا دروشمه‌كان رۆژ له گه‌ڵ رۆژ رادیكاڵتر ده‌بوونه‌وه و سه‌رجه‌م رژیم و دیكتاتوریه‌تی ئیسلامیان كردبۆه ئامانج.
له دوو رۆژی كوتایی دا واته رۆژه‌كانی ٢٢ و ٢٣ی پوشپه‌ر كه ئه‌م خه‌باته جه‌ماوه‌ری بوویه‌وه ١٤٠٠ كه‌س ده‌ست به سه‌ر كران و كه‌وتنه ژێر توند ترین ئه‌شكه‌نجه‌كانه‌وه و ژماره‌یه‌كیش له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانیان به‌خت كرد. خه‌باتی ٥ رۆژه‌ی خه‌ڵك و خوێندكاران له ١٨تا ٢٣ ی پوشپه‌ر له لایه‌ن خوێندكارانه‌وه له باقی شاره‌كان پشتیوانی لێكرا.
لە راستیدا روداوه‌كانی ١٨ی پوشپه‌ر له كوی دانشگا ده‌ستپێكی قوول بونه‌وه‌ی ناكوكی له نێوان هێزه‌كانی ناوخۆی ده‌سه‌ڵات، واته ئیسلاح خوازان و موحافزه‌كاران بوو. به‌ڵام گرینگتر له‌وه له رۆژه‌كانی ١٨ تا ٢٣ی پوشپه‌ر هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵكی نارازی و دانی دروشم له دژی كۆماری ئیسلامیی و رێبه‌ری ئه‌م رژیمه بوو. هه‌ر بوویه ده‌كرێت خه‌باتی خوێندكاران و خه‌ڵكی نارازی له‌م رۆژانه دا وه‌ك ده‌ستپێكی جه‌ماوه‌ری بوونه‌وه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازانه و رزگاری به‌خشی خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی ئیسلامیی ناو لێبه‌رین، خه‌باتێك كه لایه‌نه‌كانی پرشنگدار و پێشڕهویهكهی مان له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و به‌ربڵاوی خه‌ڵک له م سالانه ی دوایی دا بینی. لە روداوەکانی ناو ئەم ٥ رۆژەداو هەتا دوایی و تا بە ئەمرۆش بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری زۆر به خێرایی داخوازی سیاسی و ڕادیكاڵی كرد به هه‌وێنی خه‌بات و ئه‌وه‌ش خۆی به‌ستێنی پێكهاتنی مه‌یلی چه‌پ و سۆسیالیستی له ناو خوێندكارانی زانکۆکانی ئیران‌دا بۆ جارێکی تر خۆش کرد. به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه تازه پێگرتووه به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای پۆلیسی زاڵ به‌سه‌ر زانكۆ سه‌ركوت كرا.