وەفدێکی کەنەکە سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی کرد

وەفدی میوان لە لایەن شاندی کۆمەڵە کە پێکھاتبوون لە ھاوڕێیان: سادق زەندی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی، عەلی خۆشنمەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی، چیمەن جەوانڕودی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و عەتا ناسرسەقزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پاش قسەوباسێکی چڕوپڕ لەسەر بارودۆخ و رووداوەکانی کوردستان و ناوچەکەو دۆخی سوریە، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستیی یەکگرتووی لایەنە سیاسییەکانی کۆمەڵە، شاندی کەنەکە پێشنیاری بەستنی کۆنفراسێکی راوێژ بۆ رۆژھەڵاتی کوردستانی پێشکەش کرد.
وەفدی کۆمەڵە بە جەختکردنەوە لەسەر سیاسەتەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ یەکگرتوویی ریزەکانی ناوماڵی کورد پێشوازی لەو پێشنیارە کرد و خوازیاری دیالۆگ و پەیوەندی زیاتری نێوان لایەنە کوردییەکان کرد.
