هەڵکشانی ڕێژەی بێ‌کاری لە شاری کرماشان …!
ڕۆژ بە ڕۆژ رێژەی بێ‌کاری لە شارەکانی کوردستان لە هەڵکشاندایە.لە ماوەی یەکدوو ساڵی ڕابردوودا دوو شاری وەک سنە و کرماشان لە گەڵ زۆرترینی بێکاران بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە خاوەنی بروانەمەی خوێندنن، رووبەرویە. بە پێی ئەو ئامارانەی کە لەم پەیوەندیەدا بڵاو بوونەتەوە باس لەوەدەکەن کە لە پارێزگاری کرماشان زیاتر لە ٤٥ هه‌زار که‌س که ده‌کاته ٢٨ له‌سه‌د، کە خاوون بروانامەی خوێندن بێکارن…
بە پێی سەرچاوەکان ڕێژه‌ی بێ‌کاری پارێزگای کرماشانی دەگاتە ١١٣ هه‌زار که‌س کە لەم ڕێژەیە ٤٥ هه‌زار که‌س که ده‌کاته ٢٨ له‌سه‌دی کۆی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا و ده‌رچووانی زانکۆن.
ڕێژەی بێ‌کاری لە پارێزگای کرماشان لە بەهاری ساڵی ڕابردوودا ١٢٪ لە هاویندا ١٢.٦٪ و لە پاییزدا ١١.٨٪ ڕاگەیەندرا و لە زستانی ساڵی ١٤٠٣شدا لە ئاستی بێکاریدا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.