هێرشی رژیم بۆ سەر کوردوستان…!
هێرشی رژیم بۆ سەر کوردوستان…!
عەزیز ئاجیکەند
٢٨ی گه‌لاوێژ ساڵڕۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژ بە خه‌ڵكی كوردستانه. ٤٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له روژی ٢٨ی گەڵاوێژ،كۆماری ئیسلامی لە کاتیکدا کە هێشتا زیاتر له چه‌ند مانگ له ته‌مه‌نی دەسەڵاتی تێپه‌ڕ نه‌ببوو، ته‌واوی ئه‌و ئیمكاناته‌ی كه له رژیمی شاوه وه‌ك میرات بۆی به‌جێ مابوو، له پێناو سه‌ركوتی جه‌ماوه‌رێك له كوردستان به‌كاری هینا كه ده‌یانویست له ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی خۆیان بەهرەمەند بن. كوردستان له كه‌وته‌به‌ر شاڵاوی رژیمی ئیسلامی، كه ده‌وره‌یه چه‌ند مانگه‌ی رزگاری له كۆت و به‌ندی دیكتاتۆری رژیمی په‌هله‌وییان ته‌جروبه ده‌كرد. حیزبه سیاسیه‌كان ئازادانه چالاكیان ده‌كرد، رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ورده ورده شكڵیان ده‌گرت، له هه‌ندێك له شاره‌كان شوراكانی به‌رهه‌می خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری رۆژانه‌ی خه‌ڵكیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، رێژه‌ی جورم و جینایه‌ت له‌چاو ته‌واوی حه‌یاتی رابردووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، به لانیكه‌می خۆی گه‌یشتبوو. فه‌رهه‌نگ و ئه‌خلاقیاتی پێشره‌و ره‌گاژۆی كردبوو و وشیاری و شعووری سیاسی گشتی، به ئاستێکی بالا گەیشتبوو، توانایی و لێهاتوویی جه‌ماوه‌ریی بۆ سارێژ كردنه‌وه‌ی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و زامانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا به‌جێی هێشتبوو، كه‌وتبۆە كار و هه‌ستی ئینساندۆستی و تین و تەوژمی شۆڕشگێرانه، سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگای داگرتبوو.
به‌ڵام له هه‌مانکاتدا، نیگه‌رانی له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له كوردستان و له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا هه‌ستیان پێده‌كرا، ورده ورده پەرەی دەسەند. رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی پاش راپه‌رینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان، هێمای دزێوی مه‌به‌ست و ئامانجی راسته‌قینەی خۆی به جه‌ماوه‌ر نیشان دابوو. چەند مانگ پێشتری یه‌كه‌مین به‌هاری ئازادی خه‌ڵكیان له شاری سنه شه‌ڵاڵی خوێن كردبوو، پیلان گێڕی، هه‌ڕه‌شه و خه‌ت و نیشان كێشانی به‌رده‌وام، پشتگیری و به‌هێز كردنی تاقم و گروپی كۆنه‌په‌ره‌ست و پشتیوانی له پاشماوه‌كانی كۆنه‌په‌ره‌ستی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، نائه‌من كردنی فه‌زای شاره‌كان له رێگای جێگیر كردن و دامه‌زراندنی بنكه‌ی چه‌كداری سه‌ر به رژیم، ته‌واوی ئه‌مانه زایه‌ڵه‌ی شوومی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له رێدا بوون، به گوێی خه‌ڵكی كوردستاندا چرپاندبوو.
ده‌نگی شۆڕشی ئێران له كوردستانه‌وه دەبیسترێ…!
هێرشی ٢٨ی گەڵاوێژی ١٣٥٨ی رژیم بۆسه‌ر كوردستان، رووداوێكی كتوپڕ نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێك بوو له پلانه‌كانی خومه‌ینی و هاوبیرانی به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی شۆڕشی ئێران و ناچار كردنی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو بۆ ملكه‌چ كردن له به‌رانبه‌ر رژیمی ئیسلامی‌دا. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بوو كه ماشێنی تازه‌ی سه‌ركوت به خێرایی كه‌وته‌وه كار و نه ته‌نیا هێزه سیاسیه‌كان، به‌ڵكوو ته‌واوی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرانه ئامانج.هێرش بۆسه‌ر كوردستان له ٢٨ی گه‌لاوێژ به‌شێك بوو له پلانێكی سه‌رتاسه‌ری به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش و سه‌ركوتی ئەو جەماوەرەی كه بۆ رزگار بوون له ده‌ست سه‌ره‌رۆیی په‌هله‌وی و به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی شیاوی ئینسان راپه‌ڕیبوون.جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی مه‌زهه‌بی، زه‌وت كردنی ئیراده‌یە له ئینسان. له‌م رووه‌وه ئه‌م رژیمه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ ئازادی ئینسان بێگانه‌یە. خومه‌ینی پێویستی به ده‌رفه‌تێك بوو هه‌تا پایه‌كانی نیزامه ئیسلامیه‌كه‌ی خۆی جێگیر بكات. به‌ڵام وجودی كه‌ش و هه‌وای ئازاد ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆی پێنه‌دەدا، تا ئه‌و كاته‌ی كه سروه‌ی نه‌سیمی ئازادی له هه‌ر شوێنێكی ئێران هه‌ستی پێده‌كرا، ئەو بە ئاسودەیی خەوی لێندەکەوت. له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ئازادی وه‌ك ژه‌هرێك وابوو كه ده‌ڕژایه جه‌سته‌ی رژیمی ئیسلامیه‌وه
خۆڕاگرییه‌كی پرژوبڵاو له به‌رانبه‌ر هێرشی كۆنه‌په‌رستیدا له هه‌موو شوێنێكی ئێران شكڵی گرت و رژیم نه‌یتوانی هیچ سه‌نگه‌رێك له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا به ئاسانی داگیر بكات. به‌ڵام ئه‌م خۆڕاگریه له كوردستان وەها تایبەتی بوو کە سەری كۆماری ئیسلامی تێیدا له‌به‌رد درا. ئه‌م خۆڕاگریه، ده‌نگی شۆڕشی ئێران بوو كه له كوردستانه‌وه دەبیسترا و به گوێی خه‌ڵكی هه‌موو ئێران و جیهان ده‌گه‌یشت.
لە رۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا، كاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ، رادیۆ تاران پەیامی فتوای جیهادی خومەینی دژی كوردستانی بڵاو كردەوە.
ئەم فتوا سەرەتای كوشتار و ئێعدامی بێڕەحمانەی كۆماری ئیسلامی دژی خەڵکی بێتاوانی كوردستان بوو.٤٥ ساڵ لەوە پێش كۆماری ئیسلامی بەردی بناغەی رژیمێكی دانا كە ئەمڕۆ داعش میراتگریەتی.
ئەم فتوایە بوو بە بیانوویەک و شەپۆلی ئێعدامە پادگانیەكان بە لێشاو دەستیپێكرد و كوشتاری خەڵكی كوردستان بە پێی فتوای خومەینی بە مەبەستی پتەو کردنی بنیاتی رژیمی ئیسلامی دڕندانە بەڕێوەچوو.
هەر لەم ڕۆژەدا لە بەندیخانەی دیزڵ ئابادی كرماشان یەكەمین دەستەی خەباتكاران و خەڵكی بێ دیفاعی كوردستان لە سێدارەدران و رۆژەكانی دواتر لە پاوە، مەریوان، سنە و سەقز ئێعدامە سەحرایی و پادگانیەكان بە پێی فتوای خومەینی لە لایەن خەڵخاڵی جێبەجێ کرا و ئەم کردەوە بوو دەسپێکێک بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان کە هەتا ئەمڕۆ درێژەی هەیە.
كاتژمێر٢:٤٠ی سەرلەبەیانی ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ لە زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان ١١ كەس کە خەڵكی شاری پاوە بوون بە ناوەکانی:
١. عەبدوڵڵا نووری
٢. هووشەنگ عەزیزی
٣. موحەممەد مەحموودی
٤. یەدوڵڵا مەحموودی
٥. حسەین شەیبانی
٦.هورموز گورجی بەیانی
٧. موزەفەر فەتاحی
٨. موحەممەد عێزەتی
٩. موحەممەد عەزیزی
١٠. ئازەرنووش مەهدەویان
١١. ئەسغەر بێهبوود
بە بێ هیچ لێپرسینەوە و دادگایی کردنێ ئێعدام کران.
له ڕۆژی ٣٠ گەلاوێژ و دوای ئێعدامی ١١ خەباتکاری کورد له زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان، پۆلێکی دیکە له خەڵکی سڤیل و خەباتکاری کوردستان له شاری پاوە لەو پەڕی دڵرەقی و وەحشیگەریدا تیرباران دەکڕێن.
گیانبخت کردوانی ٣٠ گەڵاوێژ ی شاری پاوە بریتین لە:
حامید ئەمینی
عەباس کەریمی
عەبدولا زارعی
محەممەد حەیدری
عەلی شەهباز به‌دین
حەبیب چراغی
سیفەالدین ا‌لدین زیایی،تکنسین آزمایشگاه
بەهمەن عەزتی موعلم
دوکتور ئەبوالقاسم رەشوەند جەراح
“شەڕ و بەربەرەکانێ لە شاری سەقز”
له ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ کاروانێکیگەورەی نیزامی گەیشتنە دەروازەی شاری سەقز؛ خەڵکی تێکۆشەری شاری سەقز به دەستی خاڵی کاروانەکەیان له سەر پردی ڕێگای سنە ڕاگرت، هەرچەند شەڕەکە زۆر نابەرابەر بوو بەڵام بۆ ماوەی چەن ڕۆژ کاروانەکە نەیتوانی دڕێژە به پێشڕەوی خۆی بدات و هەر لە جێی خۆی مایەوە. سەرەتا لاوانی شار به دەستی بەتاڵ و به کوکتل و لەمپەر سازکردن بڕیاری بەرگرییان دا و دوای چەند کاتژمێر ژمارەیەکی کەمی پێشمەرگە کە زۆریش تەیار نەبوون خۆیان گەیاندە مەیدانی شەڕەکە.
چۆار ڕۆژ شەڕ بەردەوام بوو. دوای وەشاندنی زەبرێکی زۆر قورس و کوژراو و بریندارێکی زۆر لە ستوونەکە، باقی کاروانەکە له شەقامی ساحلیەوە خۆیان گەیاندە پادگانی شار و بە شوێن ئەوەدا پێشمەرگە پاشەکشەیان کرد و شاریان به جێهێشت.
له شەڕی خۆڕاگرانەی ئەو چەند ڕۆژەدا، چەندین تێکۆشەری شار قارەمانانە و له ڕێزی پێشەوەی بەرەنگاریی گیانیان بەختکرد. هاوڕێیانمان عەلی بابائیان، ئەحمەد حەنایی و کەماڵ خزری وەک یەکەمین پۆلی گیانبەختکردووانی شۆڕشی کوردستان پاش هێرشی رژیم، وانەیەکی پڕ له فیداکاری و بەرخۆدانیان له خۆیان به جێهیشت.
شەری شاری سەقز، رژیمی ئێرانی تێگەیاند کە گەلی کورد بە ورەیەکی بەهێزەوە بەرانبەری دەستدرێژی بۆ سەر خاکەکەی ڕاوەستاوە.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕێكخراوه سیاسییه‌كان بۆ شاره‌كان و پێشوازیی شكۆداری خه‌ڵك و په‌ره‌سه‌ندنی چالاكیی سیاسی و پێكهاتنی شورا و ڕێكخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك به‌سه‌ر چاره‌نووسیی خۆی، شكستی به هێرشی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ٥٨ی ڕژیم هێنا و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانی برده قۆناخێكی دیكه له خه‌بات و خۆڕاگری. خه‌ڵك به تایبه‌ت لاوان، نوێترین شێوه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگایان به‌كار هێنا و له زۆر شوێنی كوردستان به شێوه‌یه‌كی سالم و دیمۆكراتێك كۆمه‌ڵگایان ئیداره ده‌كرد. ئه‌منییه‌تی گه‌ڕه‌كه‌كان به یارمه‌تیی خه‌ڵك دابین ده‌كرا. بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆراك و باقی پێداویستیه‌كانی دیكه‌یان ڕێكخست. خزمه‌تگوزاریی پزیشكی و ده‌رمانی ده‌ستی به‌كار كرده‌وه. مه‌دره‌سه و ئیداره‌كانیان كرده‌وه و كێشه و گرفتی خه‌ڵكییان چاره‌سه‌ر ده‌كرد و ئه‌خلاق و هه‌ڵسووكه‌وتی ئینسانی له هه‌موو بوارێكدا په‌ره‌ی پێده‌درا.
خەڵکی کوردستان هەر لە هەمان سەرەتاوە دژی خۆمەینی و دارودەستەکەی بوون و ئەوانیان بە دوژمنیسوێند خواردوی خۆیان دەزانی .
هەربۆیە لە یەکەمین ڕۆژەکانی بە دەسەڵات گەیشتنی خۆمەینی ، ئەو بەرگرییە شۆرشگێرانەیە کە لە دژی ڕژیمی پێشوو دەستی پێ‌کردبوو لە وەستان نەکەوت و بە شێوەیەکی شێلگیرانەتر بە پانتایی هەموو کوردستان دەستی پێکردەوە. ئەو خەباتە لە کووچەو کۆڵانی شار بە بەشداری ژنان و پیاوان و ڵاوانی شۆڕشگێر وەجووڵە کەوتەوەو تا گرتن و دەسبەسەر داگرتنی پادگان و ناوەندەکانی سەربە دەوڵەتی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو درێژەی کێشا.
بەم شێوەیە دەسپێکی نوێی بزوتنەوەی سیاسی و شۆڕشگێڕانە لەكۆمەڵگای كوردستان بەدوای هێرشی وەحشیانەی کۆماری ئیسلامی، خوێنێكی تازەی كردە جەستەی كۆمەڵگای كوردستان و ڕۆژبەڕۆژ زیاتر پەرەی دەستاند و گەشەی دەکرد. گەشەی ئەو بزوتنەوەیە و ملکەچ نەبوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە مەڕ بڕیارەکانی دەسەڵاتی تازە و بە چۆکدانەهاتنی ، زیاتروزیاتر خۆمەینی و هاوبیرانی تووڕە دەکرد، بۆیە ئەوان دەبوایە بیرێک لەم بارودۆخە نۆیە بکەنەوە و خەڵکی کوردستانیش بەگەورەو چکۆلەوە سەنگیری بەرخۆدانیان هەروا بە پتەوی هێشتەوە تا بەمڕۆ بە دەیان و سەدان ئاخێز و شورش و بەرخۆدانیتر لە گۆشەو کەناری کوردستان لەدایک بوون کە باشترین نموونەیان شۆرشی ژن ،ژیان ، ئازادی بوو.
لێرەوە سڵاو‌و درود دەنێرین بۆ قارەمانیەتی و ڕاوەستاویی کۆمەڵانی شۆرشگێری کوردستان
ڕێز دەگرین لە هەموو ئەو تێکۆشەرانی لە پێناو ئازادی‌دا گیانی ئازیزیان بەخت کرد .
بژی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی خەڵکی کوردستان
مــــەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران