نەورۆزی کوردەواری،هێمای یەکییەتی و یەکریزی..!

ماریا جەهانگیرپور

کوردستان و ئاگر و پۆشینی جل و بەرگی ڕەنگین و رازاوەی کوردی لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە دەرخەری گرنگی ئەو ڕۆژەیە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان تاکوو پێداگری لە بوون و مانەوەی خۆی بکات و بانگی ئازادی سەر بدات و دژ بە داگیرکەران خەبات و تێکۆشان بکەن.
لایەنێکی گرنگی دیکەی نەورۆز یەکخستنی یەکدەنگی لە هەموو پارچەکانی کوردستانە . ئەگەرچی ڕەنگە تارادەیەک ئەم یەکییەتی و هاودەنگێ بە جۆرێک لە جۆرەکان ڵاواز بووبێ بەڵام رەوتی روداوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنیا یەکییەتی و هاودەنگی و یەک گوتارییە کە دەتوانێ قازانج بە بزوتنەوەی رەوای کۆمەڵانی خەڵک ببەخشی.

ئەمرۆ نەورۆز بووەتە هێمایەیەک بۆ یەکڕێزی کۆمەڵانی کوردستان و کۆکردنەوەیان لە دەوری گوتاری هاوبەش و بێگومان لایەنەکانی کوردیش بە کاریگەری وەرگرتن لە ئەم یەکبوونە هەوڵی نزیک بوونی هەرچی پتەوتری پێوەندی نێوانیان لە هەموو پارچەکانی کوردستانی داگیرکراو دەدەن و بە یەکیەتییان دەتوانن کورد و کوردستان بە ئامانجی لەمێژینەی خۆیان واتا ڕزگار بوون لە دوست داگیرکەر ببات.
بۆ ئێمەی كورد، نەورۆز بۆنەیەكی نەتەوەیی گرنگە، ئەگەرچی نەتەوەكانی تری ناوچەكە ساڵانە بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەكەن، بەڵام جەژنەكە بۆ كورد واتایەكی نەتەوەیی هەیە، لەكاتێكدا بۆ نەتەوەكانی تر، لەبۆنەیەكی ئاسایی تێناپەڕێت. نەورۆز جگە لەوەی ئاماژەیەكیشە بۆ نوێ بوونەوە سروشت لە هەمانکاتیشدا ئاماژەیەكیشە بۆ زیندوو بوونەوە، واتە زیندووبوونەوەیەكی نوێ بە پانتایی هەموو كۆمەڵگا. هەموو ئەو گۆڕانەی كە لە سرووشتدا دەبینرێن و روو دەدەن لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکانیشدا بە تایبەتی لەوەرزی بەهار دا وەبەر چاودەکەون و روودەدەن .

نەورۆزی ئەوساڵ لە کاتێکدا جێژن دەگرین کە کۆماری ئیسلامی توشی گرفتی سیاسی و ئابوری بێ چارەسەر ھاتووە و ڕۆژ بەڕۆژ دەسەڵاتی نەحسی روو لە کزێ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش بە دڵخۆشی بەرەو پیری نەورۆز دەچن و لە هەموو گووندو شارەکان نەورۆزیان پیرۆز کردو شایی و خۆشیان لە خۆیان نیشان دا. کوردستانیان ھەموو ھەوڵی خۆیان دەدەن لە نەورۆزی ئەمساڵ و بەهاری نوێ یەکگرتووییەکی خۆیان پتەو بکەن و بەرەو ئازادی هەنگاو بنێن .

بە هیوای سەرکەوتن و باوەشێک خۆشەویستی بۆ هەموو ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و هیوادارم کە ھیواتان گەشاوە بێ.