“مەترسی و ئاڵۆزییەکان لە ئەگەری شەرێ نێوان ئێران و ئیسرائیل”

“مەترسی و ئاڵۆزییەکان لە ئەگەری شەرێ نێوان ئێران و ئیسرائیل”

بریتان حەبیبی

 

شەڕی بە وەکالەتییان لە مێژە دەستپێکردووە،زیاتر لە 4دەهەیە هەڕەشە لەیەکتر دەکەن،ئیسرائیل بە شێوەیەکی چڕوپڕ خەریکی خۆ ئامادەکردن بۆ شەڕێکی گەورە و بە هێرشە یەک لە دوایەکەکانی دژ بە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا و لوبنان و کوشتنی ئیسمائیل هەنیە پەیامەکەی ئاشکراتر کردووە،ئێرانیش بە پڕچەک کردنی حزبوڵای لۆبنان و هاوکاری کردنی حەماسی فەلەستینی دەستەوەستان نەوەستاوە.

لە هەمان کاتیشدا بەرپرسە باڵاکانی ئێران بە ڕاشکاوی باسی لە ناوبردنی ئیسرائیل دەکەن و وەک شێرپەنجەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی دەبەن،لە نوێترین لێدوانی بەرپرسانی ئێران باس لەوە کراوە کە لە ئەگەر هەر دەستدرێژییەکی ئیسرائیل بۆسەر خاکی ئێران و بە کوشتی ئیسمائیل هەنیە ئینتقامێکی سەختیان لێوەردەگرینەوە و گڕ لەو وڵاتە بەر دەدەین تا ئێستاش ئیسرائیل هێرشی نەکردووەتە سەر ئێران بە هۆی توانا نیزامییەکەمانەوە بووە و لەو تواناییەدا هەین بۆمبی ئەتۆمی دروستبکەین.
لە کاتێکدا هەڕەشەکانی ئەم دوو وڵاتە بەردەوامە،ئیسرائیل چەندین جار توانیویەتی لێپرسراوەکانی سەربازی و ئەتۆمی ئێران لە نێو خاکی ئەو وڵاتەدا تێرۆر بکات و لەولاشەوە ئێران بە دیاری کراوی ئێتڵاعاتی ئەو وڵاتە باس لە گرتنی گروپەکانی سەر بە ئیسرائیل دەکات کە ویستوویانە لە نێو خاکی ئێران چالاکی سەربازی ئەنجام بدەن.
لە ئەگەری شەڕی نێوان ئەم دوو وڵاتە چە ڕوودەدات؟ لە ئەگەری شەڕ نەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەقینەوەیەکی گەورە نزیک دەبێتەوە و ناوچەکانی وەک عێراق و لۆبنان و سوریا و یەمەن و سعودیە و بەحرەین زۆرترین مەترسیان لەسەر دەبێت و لە هەمان کاتیشدا جیهانیش لەو شەڕەدا تێوە دەگلێت کە ئاکامی ئەو شەڕە هیچی بێجگە لە وێران بوونی زەوی و لە ناوچوونی خەڵکێکی بێ شوومار لە ئارادا نییە و بێگومان هیچ وڵاتێکیش براوە نابێت.