چیمەن جوانروودی

من ژنێکم.

ئاگرێک لە ناوەمدا لەق دەدات، نەک ئەو جۆرەی کە لە شیعرە دا لەسەری دەنووسن، 

نەک گرمی ماچێک لەسەر لێو.

ئەم ئاگرە… لە پشت قوڕگمەوە هاتووە.

هەر جارێک دەنگم دەبوو، قسەیەکیان هەبوو بۆم:

“بێدەنگ بە، ژن دەبێ بێدەنگ بێت.”

گریام… بەڵام نە بۆ پیاوێک.

گریام لە برینێکەوە کە ناویان نەنراوە بە جیاوازی…

“غەریزە”، وتیان. ئەمە سروشتی تۆیە.

لە جەستەی من تەنها خواستنێک بوو،

نە خۆشەویستی.

کاتێک شکام .بەدەستی خۆیان، لە بەفرەترین کات،

. ئێسکەکانمیان  بەستەوە

وتیان:

“مەبەستی ژن بوون ئەمەیە: شکاندن و بەستنەوە.”

دەزانیت؟ ئەو شەوە، ئەگەر توامەوە، ئەگەر لە ڕوحم ئاگری هەڵگرسا،

لە سۆز نەبوو، لە شەرم بوو.!!

لەوەتەی ماچ…

لە م جیهانێک  دا 

بوو بە ئامرازێک بۆ سەرکەوتن، بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات.

ئەو بارگرانییەی منی تێدا خاوەن کرد،

بۆ ئەوە بوو کە باوەڕیان پێ بوو:

“نە ژنە، بەڵکوو جێگرەوی سەدەکانە درۆی ڕازاوەیە.”

تاجی سەردارانی سەدەکان، لە سەری من دانرا.

من ئاگر نیم.

من ژنێکم.

بەڵام ئەگەر من بکوژێنیتەوە، لە خۆڵەمێشمەوە،

جارێکی تر… زریانەکەم دەگەڕێتەوە.