شۆفێرێکی بارهەڵگر ی ناڕازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا….

دیواندەرە؛ شۆفێرێکی بارهەڵگر ی ناڕازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

دوابەدوای مانگرتنی سەرتاسەریی شۆفێرانی بارهەڵگر لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا،شۆفێرێکی بارهەڵگری ناڕازی بە ناوی فەرزاد ڕەزایی خەڵکی زەڕینە سەر به شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

بە پێی هەواڵێک که به ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ژیان گەیشتووە، ڕۆژی پێنج شەممه ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی،”فەرزاد رەزایی” شۆفێری ناڕازیی خەڵکی زەڕینەی دیواندەرە، بەهۆی پاڵپشتی و پەیوەستبوونی به مانگرتنی سەرتاسەریی شۆفێرانی بارهەڵگر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا. 

جێی ئاماژەیه لە سەرەتای مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر و شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی قورس لە ١ی جۆزەردانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ شۆفێری بارهەڵگر لە شارە جیاجیاکاندا، لەوانە سنه،کرماشان، دیواندەرە،شاباد،بیجاڕ، ئەحواز، بێهبەهان، بەندەر ئیمام، بەندەر لەنگە، ڕەشت، شیراز و هەمەدان دەستبەسەر کراون.