سەردەشت، جەستەیەکی پڕ لە ئازار (یادێک لە شارێکی لەبیرکراو لەپووشپەرێکی سووتاودا )
عزیز ئاجیکەند
تەنیا حەوت رۆژ لە یەکەمین مانگی هاوین تێپەریبوو. تەنیا چەند چرکەساتێک بەر لەوی کاتژمێر ببێتە ٤ و سی خولەکی دوانیوەرۆ، لەپڕ چەند پەڵەی رەش بالی بەسەر ئاسمانی شاری سەردەشتدا کێشا . بێدەنگێکی ژاناوی شاری لەئامێز گرت. چەن چرکەیەک دواتر چەند فرۆکەیەکی هەڵگری گازی شیمیایی بەسەر شارەکەدا گرماندیان و ٤ بۆمبیان بەسەر شاردا هەڵداو ٣ بۆمبی تریشیان بەسەر ئاواییەکانی دەروبەریدا خستە خوارەوە و بەم جۆرە و تەنیا لەم چەند چرکەساتەدا ، سەردەشت وەک یەکەمین شاری قوربانی چەکە کۆمەڵکوژی دەسکردی دەستی بەشەر بەدوای ” هێــــرۆشیما و ناکازاکی ” لەئاستی جیهاندا ناسروا و ناوبانگی شارە خنکێندراوەکەی کوردستانی رۆژهەڵاتی بۆخۆی تۆمار کرد و هیچ خوداییەکیش نەهات بە هاورای لێقەوماوان و خنکێندراوەکانی ئەو شارە زامدارەدا …
مامەوەی ٨ ساڵ بوو لەنێوان دوو دیکتاتۆری بە خۆین تینووی کوردان ” ئێران و عێڕاق”شەرێکی خۆێناوی و دواکەوتوانە داگیرسابوو. پێش کارەساتی شیمیایی بارانی شاری سەردەشت چەندین جار لەڵایەن دەولەتی لەناوچووی سەدام حۆسێن ناوچەی پڕلەسەوزەلانی شاری سەردەشت بۆمباران کڕابوو وە هەرجارەی چەندین کەسی لێ ببونە قوربانی . بەڵام پـــەلاماری رۆژی حەوتی پوشپەری سالی ١٣٦٦ی هەتاوی وەک هێڕشی جاری جاران نەبوو کە بەدانی چەند قوربانێیەک ئەو رۆژەبەفەرامۆشی بسپێردرێ و یا چەند رۆژدواتر دانیشتوانی شار‌و ئەم دەڤەرە دەست بکەنەوە بەکاری ئاسایی و رۆژانەی خۆیان، بەلکوو ئەو پەڵامارە دڕندانەیە ئەوەندە قورس و بەژان بوو کەئێستاش دوای ٣٤ سال بەسەر ئەو کۆمەلکوژێیەدا، زامدارانی ئەو کارەساتە بە ئێش و ئازارەوە دەتلێنەوە و هەموو ساڵێک چەندین کەس بەرەو ئەو مەنزلگەیە کۆچ دەکەن و لە تەنیشت قوربانییەکانی دیکەی ئەم روداوە دلتەزێنە لەگۆرستانی گردەسوور مـــەنڵ دەگرن .
رۆژی حەوتی پوشپەر کە شاری سەردەشت بۆردومان کرا ، تەنیا چەند کەسێک نوەبوونە قوربانی بەڵکوو لە ڕاستییدا شارێک خنکێندرا . شارێک ژەهر خواردوو کرا. ٧ی مانگی پوشپه‌ر لە چەند چرکەدا کارەساتێک خولقا کە تا بە ئەمرۆش ئاسەواری ئەم جینایەتە لەسەر ژیان و شێوەی گوزەرانی قوربانیانی ئەو روداوە دلتەزێنە قورسایی دەکات .
ئێوارە بوو ، سێبەرەکان بە هێمنی لە داوێنی پووشپەڕدا شۆردەبونەوە. سەرچاوەی سەردەشت ، وەک دلی شار چاوەروانی دیداری ئەویندارانی دەکرد. خوڕەی ئاوی جۆگەکانی تەنیشت شەقامی سەرەکی شار بە هێواشی بەسەر پشتی شاردا رێگایان دەبری و تێکەل کلۆڵی سنووربڕ دەبوون. گەرەکەکانی شار هەموویان لە سەمای ژیاندا بوون و خوازیاری ئارامی ، بەڵام سێبەری شوومی نەهامەتی شەڕی خۆێنمژەکان هێشتاکەش بەرۆکی وڵاتی بەرنەدابوو . ئێوارە بوو چاوەکانی شار چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەر لەسنووری ئاسمانی پووشپەر و خۆرەتاودا بەدیدەکەن . فڕۆکەشەرکەرەکانی دیکتاتۆرە خۆێنمژەکە دیواری بێدەنگی شار دەشکێنن و وەک میر غەزەب و نۆێنەری ترس و مەرگ لەئاسمانی ئەو ئێوارەییەی سەردەشت دا دەلورێنن. ئەوان بۆ فڕێدان و خستنەخوارەوەی بۆمبەکان ، خۆیان بۆناو قووڵایی شا ر شۆرکردۆتەوەو پاشان دووکەلێکی سپی و زەرد وەک تۆری مەرگ و کارەسات جەستەی شار‌و شارۆمەندەکانی داپۆشی . به‌م جۆره و تەنیا لە چەند چڕکەدا كاره‌ساتێكی ده‌ڵته‌زین خولقا كه خه‌مێكی یەکجار قورسی خسته سه‌ر دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو مرۆڤدۆستانی ئێران و جیهان. له جه‌ریانی رودانی ئه‌م تاوانه مێژوییه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری گیانیان به‌خت كرد، ژماره‌یه‌كی زۆریش به گازی ژاراوی مه‌سموم بوون به جۆریك كه ئاسه‌واری ئه‌م جینایه‌ته تا به ئه‌مڕۆش ئازاریان ده‌د‌ات و مه‌ترسی خستۆته سه‌ر ژیانی نه‌وه‌ی داهاتووشیان. بومبارانی شیمیانی شاری سه‌رده‌شت له‌رووی به‌كارهێنانی جۆری سیلاحی كۆمه‌ڵكوژ كه له دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به كار هات ، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له شه‌ری كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراقدا. ساڵانی پێشتر سیلاحی شیمیایی له ئاستێكی به‌رته‌سه‌ك دا له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه دژ به هێزی پێشمه‌رگه به كار هاتبوو. له به‌ره‌كانی شه‌ریشدا، رژیمی عێراق جاروبار ئه‌م سیلاحه‌ی به مه‌به‌ستی تاقی كردنه‌وه به كار هێنابوو، به‌ڵام له ئاستێكی ئاوا به‌ریندا و له دژی خه‌ڵكی بێ دیفاع شارێك، ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو كه به‌م شێوه له شه‌ری كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراقدا ئه‌م سیلاحه به كار ده‌هات.
رژیمی به‌عسی عێراق چه‌ند مانگ دوای ئه‌و كاره‌ساته،جینایه‌تێكی كه‌ڵێك گه‌وه‌رتر و سامناكتری له شاری هه‌له‌بجه خولقاند. له ئاكامی بومبارانی شیمیایی شاری هه‌له‌بجه دا، نزیكه‌ی ٥٠٠٠ ئینسان گیانیان له ده‌ستدا و زیارتر له ٧ هه‌زار كه‌سیش، مه‌سموم و بریندار بوون.
تاوانێکی تر دژی خەڵکی کورد
قوربانییانی كیمیایی بارانی زەردە لە ناوچەی داڵاهۆ
هەروەها دەستی پڕلە جینایەتی دیکتاتۆرەکەی بەغدا بەوەش نەوەستاو لەکارەساتێکی دلتەزێنی تردا لە ٣١ی پوشپەری سالی ١٣٦٧گوندی” بانەزەرد “ی سەر بە شارەدێی ” زەردە”سەر بە ناوچەی داڵاهۆ لە پارێزگای كرماشانی بە ٥ فرۆكەی تۆپ هاوێشی كیمیایی ،کردە ئامانج و جینایەتێکی تری خولقاند . ئەم گوندە سەر لە بەیانی رێكەوتی ٣١ی پووشپەڕی ١٣٦٧ی هەتاوی، بە تەنیا چەند رۆژ بە دوای ئاگر بەست و قەبووڵ كردنی بڕیارنامەی ٥٩٨ی شورای ئاسایش لە لایەن ئێرانەوە، بە ٥ فرۆكەی بۆمب هاوێشی كیمیایی لە لایەن ئەرتشی عێراقەوە هێرش كرایە سەر. لەو هێرشە نامرۆڤانەدا ٢٧٥ شارۆمەندی كورد كە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی جێژنێكی ئایینی بوون، گیانیان لە دەست دا‌و هەزاو ١٤٦ شارۆمەندی دیكەش بریندار بوون .
بۆمبارانی شیمیایی ئێوارە دڵتەزێنەکەی شاری “سەردەشت ” یش لە چوار خاڵی قه‌ره‌باڵغیدا ڕوویدا. لەم هێرشەدا ١١١ کەس لە دانیشتوانی غەیرە نیزامی شار کوژران و ٨ هەزار کەسی دیکەیش بەر گازی ژەهراوی کەوتن و بریندار بوون . بەرکەوتوانی ئەم کارەساتە هێشتا و دوای تێپەڕ بوونی ئەم هەموو ساڵە ناچارن ئاسەواری پڕ دەرد و ئازاری ئەم تاوانه بۆ هەمیشە تەحەمول بکەن و بەشێک لەم دەرد و ئازارە بگوازنە بۆ نەوەکانی دوای خوێان.
شاری سەردەشت وەک یەکەم قوربانی کارەساتی بۆردمانی شیمیایی لە دنیادا دوای بۆمبارانی هەستەیی شاری هێروشیما لە وڵاتی ژاپن پاش کۆتایی شەری دووهەمی جیهانی لە لایەن ئەمریکاوە ، دێتە ئەژمار.
ده‌وڵه‌ته زلهێزەکان، ئه‌وانه‌ی كه سیلاحی شیمیائیان به‌رهه‌م هێنابوو و دابویان به تاوانبارانی شه‌ڕ، به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی خۆیان چاویان له جینایه‌تی بومبارانی شاری سه‌رده‌شت پۆشی و به‌م جۆره ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان به رژیمی سه‌دام دا، كه ئه‌م جینایه‌ته له ئاستێكی به‌رینتر و پڕ كاره‌ساتردا له شاری هه‌لبجه دووپات كاته‌وه. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له ساڵی ١٩٢٥ی زاینی‌دا، رێكه‌وتن نامه‌ی، قه‌ده‌غه بوونی به‌رهه‌م هێنان و به كارهێناتی سیلاحی شیمیائیان په‌سه‌ند كردبوو. به‌م حاله‌شه‌وه له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ئه‌م سیلاحه ده‌ستیان نه‌ده‌پاراست.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٣٤ ساڵێك كه له رودوای بومبارانی شیمیای شاری سه‌رده‌شت تێپه‌ڕ ده‌بێ، جگه له مه‌زلووم نمایه‌كی ریاكارانه و پێدا هه‌ڵكوتن به‌شه‌ری ٨ ساڵه و پێروز كردنی ئه‌م شه‌ره و جگه له هه‌وڵدان بۆ پاكانه كردن بۆ جینایه‌ته‌كانی خۆی له‌و شه‌ره‌دا نه‌بێ، كارێكی بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته نه‌كردۆه. قوربانیه‌كانی بریندار و مه‌سموم ئه‌م رووداوه تا به ئه‌مڕۆش به ده‌ست ئازاره‌كانی و ئاسه‌واره‌كانی ده‌نالێنن.
ئه‌م رژیمه هه‌موو ساڵێك به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه رێوه‌ره‌سمی تایبه‌ت به‌رێوه ده‌بات و به‌مه‌به‌ستی پروپاگه‌نده به كاری دێنێ، به‌ڵام ته‌نیا شتێك كه به‌لایه‌وه گرینگ نێه، ژیانی بازمانده‌گانی ئه‌م كاره‌ساته‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ بریارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی راسته‌وخۆی خۆلقاندنی ئه‌م كاره‌ساته، فرێ دراونه ناو زبڵدانی مێژوه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و راستیه له‌بیر نه‌كه‌ین كه هاو ده‌ستانی ئه‌م جینایه تكارانه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر ئیستاش، هه‌ر له شاری سه‌رده‌شت، رۆله‌كانی قوربانیه‌كانی ئه‌م جینایه‌ته ده‌گرن و ده‌یان خه‌نه زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، له ئێران له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن.
کات و شۆێنی بۆردومانەکانە شیمیاییەکانی کوردستان
بەداخەوە لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی بۆی گرنگ نەبوە کە خەڵک و شارەکانی کوردستان بوردومان دەکرێن ، کات و رۆژی زۆربەی بۆردومانەکان نەزانراوە و نەنوسراوەتەوە یان خۆ بەداخەوە باس ناکرێن و بۆگەورەنەبونەوەیان باس ناکرێن و لەراستییدا دەشاردرێنەوە.زۆربەی بۆردومانەکان ٢سال پێش تەواو بونی شەڕە نیگریسەکەی ئێران و عێڕاق و پێش سەرکێشانی جامی زەهرەکە ، واتا لە سالەکانی ١٣٦٦ و ١٢٦٧رویان داوە. بەس کاتی بۆردومانی شاری سەردەشت بەهۆی بریندارەکان و خەلکەوەو کۆمەلە نێونەتەوەیەکانەوە بەشێک لەهێزەسیاسییەکان لەوانە کۆمەلە زانراوە.
گەرەکی سەرچاوەی (سەرچشمە)ی شاری سەردەشت و چەند گوندی دەوروبەری لە رۆژی یەک شەممە ٧ی پوشپەر کاتژمێر چەند ساتێک دوای سەعات ٤ی سەرلەئێوارە بە چوار بۆمبی شیمیایی هەلگری گازی خەردل خنکێندرا.
شاری سەردەشت یەکەم شاری مەدەنی کوردستانە کەبەدوای هێرۆشیماو ناکازاکی بە دەستی ئامریکا ، لە مێژووی مرۆڤایەتییدا بۆردومانی شیمیایی کراوە .
شار‌و گوندەکانی کوردستان کە بەر بۆردومانەکانی دەولەتی لەناوچووی عێڕاق کەوتوون :
١- گوندی گەرماوان سەربەشاری سەردەشت
٢- چەندگوندی دەوروبەری بانە لەوانە ئاڵۆت وهەروەها میک و باینجان لە دەشتی شلێر.
٣- چەند گوندی دەوروبەری مـــەریوان لەوانە قڵاجی کە تەنها لەیەک رۆژدا ١١ بۆمبی لێدرا.
٤- چەند گوندی دەوروبەری شاری شنۆ.
٥- چەندشاروگوندی دەوروبەری کـــرماشان لەوانە ( گـــوندی زەردە ) کە لەسەرەوە بە کورتی ئاماژەمان پێ‌کرد.
٦- نەخۆشخانی سرپێییلە سۆمار سەر بە قەسری شیرین.
٧- ناوچەی شێخ سڵە لە سلاس وباوجانی سەر بە شاری جوانرۆ.
٨- ناوچەی دێرە گوندەکانی سامارو شامار .
٩- ناوچەی کەرب عەلی سەربەگوندی ویژاب لەداڵاهۆی کرماشان.
١٠- هەروەها لەبەشی دەرەوەی کوردستان ، دەوروبەری ئابادان و گیلانی غەرب.
بێ گۆمان له سبه‌ێ رۆژی رووخانی ئه‌و رژیمه دا، یه‌كێك له هه‌زاران لاپه‌ره‌ی تاوانه‌كانی ئه‌م شه‌ره كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه، بومبارانی شیمیایی خه‌ڵكی بێ دیفاعی شاری سه‌رده‌شت ده‌بێ كه مه‌زڵومانه بوونه قوربانی و گیانیان به‌خت كرد و یان بریندار و ژەهراوی ببوون. به‌ڵام هه‌لرشتنی فرمێسكی درۆینە له لایه‌ن رێبه‌رانی ئه‌مڕۆی رژیمی كۆماری ئیسلامیی بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته، ناتوانێ ئه‌م راستیه له بیر خه‌ڵك بباته‌وه كه چڵون خومه‌ینی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ر، ئه‌م شه‌ڕه‌ی وه‌كوو به‌ركه‌تێكی ئاسمانی ناوی لێبرد و هه‌ڵسووڕاوانه هێنا‌یه خزمه‌ت سه‌قامگیر كردنی حكومه‌تی ئیسلامیه‌وه.
له ساڵهاتی كاره‌ساتی مرۆڤی بومبارانی شیمیانی شاری سه‌رده‌شتدا نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین له بریارده‌ران و به‌ریوه‌به‌ران و هاوكارانی ئه‌م جینایه‌ته گه‌وریه و درود ده‌نێرین بۆ ئه‌م ئینسانه بێ دیفاعانه‌ی كه له جه‌ریانی ئه‌م كاره‌ساته‌دا گیانی ئازیزیان له ده‌ست دا.
یادیان بەخێر