سنەی قارەمان، ٢٤ رۆژ بەرخۆدانت باش….
دواڕۆژ
ڕێبەندانی سالی ١٣٥٧ی هەتاوی، ئەو مانگە پڕ شکۆیە لە خەباتی زۆرلێکراوانی ئێران کە تیدا لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی پڕ لە شانازی ئەوان هەڵدرایەوە. کۆمەڵانی خەڵکی ئێران دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بە دژی رژیمی گەندەڵی پاشایەتیی و بنەماڵەی دیکتاتۆری پەهلەوی بەرز کردەوە و بە هیوای دابین کردنی داهاتوویەکی گەش و ئازاد، شۆڕشێکی بەربڵاویان ڕێک خست و کۆتایییان بە دەسەڵاتی رژیمی شا هێنا. لە مانگی ڕێبەنداندا خەڵکی ناڕازی به هیوای گهیشتن به ئازادی و بههرهمهند بوون له ژیانێكی باشتر و ئینسانی ڕاپهڕین و شهپۆلهكانی شۆڕش له ماوهی یهك ساڵدا سهرتاسهری ئێرانی داگرت و بەم جۆرە ماشێنی دهوڵهتیی ڕژیمی پههلهوی لە ئاکامی ئەو ڕاپەرینەدا كهوته بهر هێرشی بێ بەزەیانەی جهماوهری ڕاپهڕیو و تێكشكا و ههر ئهوهش كۆتایی به تهمهنی ڕژیمی پاشایهتی له ئێران هێنا.
لەوەها رۆژانێکدا و بەر لەوی بە تەواوەتی کۆتایی بە دەسەڵاتی نەحسی رژیمەکەی محەمەد رەزا شا بێت و رێک لە ١٢ی مانگی ڕێبهندان، ڕێبهری ڕهوتی ئیسلامیی له شۆڕشی ١٣٥٧، له تهبعیدهوه بۆ وڵاتی ئێران دەگەڕێتەوە. هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی خۆمەینی، دەوڵەتی ئامریکا و هاوپەیمانانی بە تەواوەتی بە سەر ئێراندا زاڵ بوون و ئامانجیشیان ئەوە بوو کە لە ڕێگای ئەرتەشەوە ڕێگهخۆشكهری بۆ بهدهسهڵات گهیشتنی ئیسلامییهكان بکرێت و بەم شێوەیە و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەرتەش و بە نفوزێک کە لە نێو ریزەکانی ئەرتشدا هەیان بوو دەیانهەویست شهپۆلهكانى شۆڕش لە هەموو گۆشەوکەناری ئێران كونتروڵ بكهن.
ههڵبهت ئهوه تهنیا بهشێك لهو ستراتێژیه بوو کە ئەوان ڕەچاویان کردبوو، بهشهكهی دیكهی کە بۆ ئەوان زۆر گرنگ بوو، جێخستن و داسهپاندنى خومهینى وهك ئاڵترناتیڤى رژێمى پاشایهتی به سهر بیروڕاى گشتى خهڵكى ئێراندا. ئامانجهكهی خۆمەینی تا ڕادەیەکی زۆر وهدی هاتبوو، كهوابوو دهبوایه مهشخهڵهكانی شۆڕش خامۆش بكات. بهڵام وهدی هاتنی ئهم ئامانجهش ئامرازی تایبهت بهخۆی پێویست بوو. خومهینی، ستراتێژیی خۆی بۆ خامۆش كردنی مهشخهڵهكانی شۆڕش، ههنگاو به ههنگاو بهكردهوه دهرهێنا. بەڵام لە کوردستان لەگەڵ نافەرمانی مەدەنی و خۆڕاگری بێ وێنەی خەڵک ڕووبەڕوو بوو. خەڵکی کوردستان بە ژن و پیاو و لاو و تازە لاوەوە هەر لە هەمان سەرەتاوە بوون بە چەقڵی چاوی خۆمەینی و دارودەستەکەی. هەربۆیە لە یەکەمین رۆژەکانی بە دەسەڵات گەیشتنی خۆمەینی، ئەو بەرخۆدانە شۆرشگێرانەیە کە لە دژی رژیمی پێشوو دەستی پێکردبوو لەوەستان نەکەوت و بە شێوەیەکی شێلگیرانەتر بە پانتایی هەموو کوردستان دەستی پێکردەوە. ئەو خەباتە لە کوچە و کۆڵانی شار بە بەشداری ژنان و پیاوان و لاوانی شۆڕشگێڕ وەجوڵە کەوتەوە و تا گرتن و دەسبەسەر داگرتنی پادگان و ناوەندەکانی سەربە دەوڵەتی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو درێژەی کێشا. بەم شێوەیە دەسپێکی نوێی بزوتنەوەی سیاسیو شۆڕشگێڕانەی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویی لەكۆمەڵگای كوردستان، خوێنێكی تازە كردە جەستەی كۆمەڵگای كوردستان و رۆژبەڕۆژ زیاتر پەرەی دەستاند و گەشەی دەکرد. گەشەی ئەو بزوتنەوەیە و ملکەچ نەبوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە مەڕ بڕیارەکانی دەسەڵاتی تازە و بە چۆک دا نەهاتنی، زیاتر و زیاتر خومەینی و هاو بیرانی تووڕە دەکرد. بۆیە ئەوان دەبوایە بیرێک لەم بارودۆخە نۆیە بکەنەوە. بۆ ئەم مەبەستە یەکەم کۆبوونەوەکان و دانیشتنەکانی خۆیان لە تاران لە دژی خەڵکی وەگیان هاتوی کوردستان دەستپێکرد. تیغی قینی جەلادە بە دەسەڵات گەیشتووەکان بە ئامانجی پێكهێنانی كهش و ههوای ترس و وەحشەت لە سەرجەم کوردستان و پتهوکردنی بناغەکانی رژیمێک کە خەریکی بنیاتنانی بوون، كهوته كار.
تەنیا٤٠ رۆژ دوای سەرکەوتنی شۆڕش، سپای پاسداران و هێزەکانی ڕژیم ویستیان دەس بەسەر شاری سنەدا بگرن و خەڵکی شار ناچار بە مڵکەچ بوون بکەن. ئەوان بە زۆری چەک دەیان ویست خەڵکی شار مەجبوور بە پاشەکشە بکەن. بەڵام خەڵکی شاری سنە لە بڕیارێکی ژیرانەدا دژی ئەم هەڵوێستەی بەکرێگیراوانی رژیم وەستانەوە بۆ پارێزگاری کردن لە دەسکەوتەکانی شۆرش بەرخۆدانێکی بێ وێنەیان لە کوچەو کۆڵانی شار وەرێخست. ئەم هەڵوێستەی خەڵکی شار بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەرپرسانی ڕژیم وەڵامدرایەوەو بەمجۆرە زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە خەباتگێرانی شاری سنە گیانی ئازیزیان بەختکردوو زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش برینداربوون.
لە رووداوێکی هاوشێوەی تردا کە بە شەڕی ٢٤ رۆژەی سنە بەناوبانگە، پێشمەرگە و خەڵک بۆ ماوەی ٢٤ رۆژ لە بەرامبەری هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر شارەکە خۆڕاگریان کرد و ڕێگەیان نەدا سوپا شارەکە کۆنتڕۆڵ بکات، لەو شەڕەدا نیزیک بە ٢٠٠٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستدا. شاری سنە لەو ماوەیەدا گەمارۆ درابوو، خەڵک کوژراوەکانیان لە حەوشەی ماڵەکانیان بە خاک دەسپارد.
بەمجۆرە شاری سنە دوو نەورۆزی خوێناوی نایە پشت سەر کە تێدا دەیان و سەدان فیداکاری تێدا کراو بە سەدان ڕۆڵەی قارەمان گیانیان لە پێناو ئازادیدا بەختکرد و مێژوویەکی رەنگین و پڕ لە شانازیان خوڵقاند کە تا بە ئەمرۆش وێردی سەر زارانە.
سنە لە ڕیزی ئەو شارانەدا بوو كە بە قورسی كەوتە بەر هێرش. لای کۆماری ئیسلامیی و شۆڕشگێڕانی هەموو ئێران سنە وەک ترپەی دڵی شۆڕشی کوردستان دەناسرا. شۆڕشگێڕانی ئەم شارە پێکهاتوو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بڕیاری خۆڕاگرییان دابوو، لە سەنگەر دابوون و باکیان لەکەس نەبوو. سپا و حکومەتی ناوەندی پێشبینی ئەو خۆڕاگرییەیان نەکردبوو و پێیانوابوو بە ئاسانی دەتوانن شارەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
رێکەوتی ١٨گوڵان هێزێکی زۆری سوپا لە ڕێگەی کرماشانەوە بەرەو سنە جوڵەی پێکرا، بەڵام ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی سنە و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە تایبەتی کۆمەڵە بەر لەوەی ئەم هێزە نزیکی شار ببێتەوە ڕێگەی هاتنە ناو شاریان لێ گرتوو بەمجۆرە لە دەوروبەری شار هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی سپا بوونەوە و ناچاریان کردن بەرەو فڕۆکەخانەی سنە پاشەکشێ بکەن، بەڵام سپا پێداگربوو لەسەر ئەوەی بە هەر نرخێک بێت شار کۆنتڕۆڵ بکات. رۆژ لە دوای رۆژ شەڕەکە قورستر دەبوو، بەهۆی بۆردومانەکانەوە رۆژانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دەکوژران یان بریندار دەبوون، خەڵک لە بەر بۆردومانەکانی سوپا کوژراوەکانیان نەدەبردە گۆڕستانی شار و هەر لە حەوشەی ماڵەکانیاندا بە خاکیان دەسپاردن. چەندین مانگ هەموو شارەکانی کوردستان لە ژێر گەمارۆی ئابووریدا بوون کەچی بەو حاڵەشەوە خەڵکی شار و گوندەکانی دەوروبەر یارمەتییەکانی خۆیان دەیانگەیاندە شاری سنە، پزیشک و پەرستارە کوردەکانی نەخۆشخانەی سنە سەرباری کەمی دەرمان و زۆربوونی ژمارەی بریندارەکانەوە بەردەوام خەریکی تیمارکردنی بریندارەکان بوون.
هاوڕێانی کۆمەڵە بە تایبەتی کاک سدیقی کەمانگەر دەستیان کرد بە دامەزراندنی هەندێک کومیتە بۆ یارمەتیی “ئەنجومەنی شۆڕشی شاری سنە” لەملاشەوە چەکدارانی ناو بنکە سەربازییەکەی سپا لە سنە، سەنگەرەکانی دەوروبەری بنکەکە و گەڕەکە نزیکەکانی وەک گردی گەڕۆڵ و کوێرئاوا و حاجی ئاوا بە چەکی قورس بۆردومان دەکرد و دەستیان لە هیچ جنایەتێک نەدەپاراست. کاتژمێری ٣ی نیوەشەو کاک سدیق کەمانگەر لە لایەن ئەنجومەنی کاتیی شۆڕش ئاگادارێک لە ڕادیۆوە دەخوێنێتەوە بانگەوازی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شار دەکات ڕێگە سەرەکییەکانی شار دابخەن و لە شەقام و گەڕەکەکاندا سەنگەر دروست بکەن و هێزەکانی درەوەی شاریش بە هەموو شێوەیەک یارمەتیی ئەنجومەنی کاتیی شۆڕش بدەن.
مامۆستا شێخ عێزەدین حسێنی لەگەڵ جەماوەرێکی بەرین پێکهاتوو لە خەڵکی شۆرشگێری شارەکانی سەقز و بۆکان و مەهاباد، دەگەنە ناو شاری سنە و پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا. بەمجۆرە لە هەموو شوێنی کوردستانەوە هێزی یارمەتیدەر دەگەیشتنە شاری سنە، سپاش بێ وەستان بە کۆپتەر شاری بۆردومان دەکرد و خەڵکیان دەکوشت.
شەڕی ٢٤ ڕۆژەی سنە، شەڕێک بوو کە کۆماری ئیسلامیی و سپای پاسداران بە سەر شاری سنەیاندا سەپاند. ئەوان ئازادی خەڵکیان نەدەویست و دژی هەموو شایی و خۆشییەکی خەڵک بوون. هەر بۆیە بە تەواوی هێزە و بەکەڵک وەرگرتن لەو ئیمکاناتەی کە لە رژیمی پێشۆوە بە میرات بۆیان بە جێ مابوو، دەیانویست بەر بە ئازادی خەڵک بگرن و خوێنی ڕۆڵەکانی کوردستان برێژن.
دوای ٢٤ ڕۆژ خۆڕاگری لەکاتێکدا سپای پاسداران نەیتوانبوو بێتە ناو شارەوە بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی گیانی خەڵك و بۆ ئەوەی لەوە زیاتر خەڵكی مەدەنی نەکوژرێن ناچار بوون بڕیاربدەن لە شار بچنە دەرەوە، دوای چوونە دەرەوەی پێشمەرگە، سوپا چووە ناو شارەوە و دەستیانکرد بە پشکنینی هەموو ماڵەکان و ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکرد و بەپەلە لە دادگایی سەربازیدا سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپاندن و هەر خۆشیان سزاکەیان جێبەجێ دەکرد. نەورۆزی خوێناوی و شەری ٢٤ رۆژەی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سنەی قارەمان بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لە مێژوو که نیشانی دەدات كۆمهڵگای كوردستان به خۆڕاگری و خهباتی شۆڕشگێڕانه و ئازادیخوازانهی خۆی ههر ڕهنگ و شێوازێكی له كلتوور و دابوونەریتی كۆنهپهرستانه و دواكهوتووانە، له كلتوور و سوننهتی دواکەوتوانەی ئیسلامیی و ناسیۆنالیسمی بهرچاوتهنگهوه بگره تا باوهڕ و سوننهتی پرتووكا و دواکەوتوویی ئایینی و سهدهكانی ناوهڕاستی خستووهته پهراوێزهوه و ئهم دیاردانه لهگهڵ دۆخی سیاسی و ئازادیخوازانهی كوردستان بەتەواوی نامۆن و ناتوانن له كوردستانی شۆڕشگێڕ جێگایهكیان بێت.
جهماوهری خهباتكار و ئازادیخوازی كوردستان و جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش و ژنانی پێشڕهو و وشیار ڕێگه نادهن له دواڕۆژی ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامیدا جۆرێكی دیكه له دیكتاتۆری و كۆنهپهرستیی مهزههبی لە چەشنی داعش و تاڵهبان به زهبهری شمشیر و توندوتیژی بهسهر خهڵكدا بسهپێت.
خۆڕاگری خەڵکی شاری سنە لە نەورۆزی خوێناویدا و لە بەرخۆدانی ٢٤ ڕۆژەدا، بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستانی برده قۆناخێكی دیكه له خهبات و خۆڕاگری. لەو ڕۆژانەدا خهڵك به تایبهت لاوان، نوێترین شێوهكانی ڕێكخستنی كۆمهڵگایان بهكار هێنا و له زۆر شوێنی كوردستان به شێوهیهكی سالم و دیمۆكراتێك كۆمهڵگایان ئیداره دهكرد. ئهمنییهتی گهڕهكهكان به یارمهتیی خهڵك دابین دهكرا. بڵاوكردنهوهی خۆراك و باقی پێداویستیهكانی دیكهیان ڕێكخست. خزمهتگوزاریی پزیشكی و دهرمان بە شێوەی بەردەوام بە هیمەتی شەهێن باوەفاکان و دوکتورە شۆڕشگێڕەکان لە بەردەستی خەڵکدا بوون. مامۆستاکان و دایکان و باوکان و شۆڕشگێڕانی کۆمەڵە، كێشه و گرفتی خهڵكییان چارهسهر دهكرد و ئهخلاق و ههڵسووكهوتی ئینسانی له ههموو بوارێكدا شەپۆڵی لێدەدا.
خەڵکی کوردستان و شاری سنەی قارەمان بە خەباتیان نیشانیاندا کە ئەم رژیمەیان ناوێ و لە هەوڵی خولقاندنی زەمینەکانی شۆڕشێکدان کە کۆتایی بە عومری پر لە جینایەتی دەسەڵاتدارانی چاوچنۆک بێنێ.
پێویستە یاد بکەین لە هەموو شۆڕشگێڕان و قارەمانانی راستەقینەی بەرخۆدانی ئەم شۆڕشە و ڕێز بگرین لە گیانبەختکردوانی شاری سنەی هەمووکات سەربەرز…