سرودێک ( فوئاد )بە ئاوازی کاڵ چونەوە ( بایەوانی زەریای رێبەندان ) … (فوئاد )
سرودێک ( فوئاد )بە ئاوازی کاڵ چونەوە ( بایەوانی زەریای رێبەندان ) … (فوئاد )
یونس،م
لە ئاسۆدا، دوایین twitte ی لە تەپ و تۆزدا نوسی … ! قەدەرێکە … ( فوئاد ) لە برین دورتر هەڵدەکشێم / لە لوتکەی خوێندا / سێبەرێکی گەڕۆک / لە بەستێنی هەرمان و تارمایتدا قەدەرێکە … ( فوئاد )شێعرێکم چاوەرێیە لە سیلەتدا بنوسرێتەوە / ئاوەدان/ ئاوەدان لە ئاخاڤتندا قەدەرێکە … ( فوئاد ) هەناسەکانم لە سێبەری بەر پەنچەرەی کێلەکانی بارگاوی بە هەرمانی تاڵەسواردا … دەنیشنەوە قەدەرێکە … ( فوئاد )خەیاڵم لە روانیندا ، سەدەیەکی پیرە / جامانەیەکی خوێناوی لە ئاو هەڵدەکێشێ / هەرایەک لە ئاوێندا چڕش دەبا قەدەرێکە … ( فوئاد ) ئاڵاکەت ، لە جوغرافیای کوڕی وەتەن دا، لە شەقامی سیاسەتی بێ جل و بەرگدا لە دەست لالە حەمەیەکدا سواڵی هەڵدان دەکا … ( فوئاد) لە ئاسۆدا، فالۆوێر بۆ یەکێتی جوتیاران هەرەس دەکا … ! گوزەرم کرد بە ناو دێڕە ژەنگاویەکانی رەچەڵەکی مۆریانەدا تێم پەڕاند ژاوە ژاوی خێلی زەریا کوژ لرفە لرفێکم خواردەوە لە زەریای رێبەندان … رێ … دەردان دوور دوور چومەوە ، لە پرسەی تۆرەمەی زەرگەتە، لە دەوری تابوتی بایەوانی زەریای رێبەندان دێڕەکانی ئەم شیعرە یاخییە، بە قەڵەمێکی کۆن ، لە سەر هەڵدێر هەڵدەکۆڵم وەرزێکی نوێ دەکێڵم لە دێمەکاری ئەم شین و شەپۆڕ فرۆشتنە کفرێک دەنوسمەوە لە تابڵۆیەکدا … بە گەردنی زرێباردا / ئاوێزانی ناو ژانی دەکەم … (فوئاد ) لە ئاسۆدا، دوا ستۆری خۆی لە رێبەنداندا بە بەرد نوسی … ! ئەم رێبەندانەش … درێژ دەبێتەوە تاکو لای گۆڕەکەی تاڵەسوار / دور دور هەنگاو دەخواتەوە لە موچەو مەزرای بستام و کا نیعمەت ئەم رێبەندانەش … سوور دەبێتەوە، تاکو پاڵ وەشەقام دەدا / ئاڵ دەبێتەوە خوێن لە هەورازی رزگاری پڕ / پڕ دەبێتەوە ناوت لە دروشم بەهێ / بەهێ دەبنەوە دایک ئەم رێبەندانەش … هەر وەتەنی پینەکراوە رەشنوسی ئازادی دەخاتە باخەڵی تاران ئەم رێبەندانەش … هەر (فوئاد)ەو، هەر رێبەندانی پارە رێبەندانی بەسەر پارە ، رێبەندانی پاری بەسەر پارە ، پارە، پاررە، پارررە، پاررررە پاااااا ررررررررررررررە !!! ئەم ڕێبەندانەش … لە ژاوە ژاوی میکرۆفۆنی سیاسەتدا قەرەباڵغە ( فوئاد ) ئەم رێنەندانەش … هەتا چاو دوردەکەوێتەوە ئاڵۆزە ( فوئاد ) ئەم رێبەندانەش … لە تەنیاییدا بە شوێن هەنگاودا دەگەرێ ( فوئاد ) …( فوئاد ) لە ئاسۆدا، دوا سێلفی لە گەڵ ماڵە کۆنەکە دەگرێ … ! ماڵێک بو … ، هاوارێکی کۆن لە هەرێمی قیژە … لە هەمو ماڵێک لە سەر جادە نان و عەنبەرمان تێدا شەتڵ کرد دەست و بازومان تێیدا پێچایەوە لەوێوە پرچی کچانمان بە لوتکەدا هۆنێوە تۆفان زەریای نۆشی بایەوان بو بە سرود ؛ … ئاوازێکی لیخن لە گیرفانیدا … بانگی دا ! ماڵیان خستە سەر زینی ئەسپێکی تەزیو کردیان بە سەرقافڵەی کاروانێکی زیزبو دور، دور، دور، دور، دور، دور، دور ٢ جار دور، دور، دور، دور، دور، دور، دور ٣ جار دور، دور، دور، دور، دور، دور، دور، دور دور، دور لە بایەوان دور، دور لە زەریا دور، دور لە رێبەندان کەوت، کەوت، کەوت زۆر زۆر زۆر کەوت دەرگاکەی لە تاران کەوت … عالی جەناب سەر لە سەردەرانی دەسوێ ! پەنجەرەکانی لە ئانکارا کەوت … نوشتەیان لە سەر دەنوسرێ ! سەربانەکەی لە شام کەوت … تەختە نەردی لە سەر دەکرێ ! داروبەردی لە بەغدا کەوت … قاوەی بۆ گورگێکی نەزۆک پێدەگیرێتەوە ! خۆشی لێرە کەوت، کەوت، کەوت … بە سەر باڵی مێژودا خەوت ، خەوت ، خەوت ، خەوت … ( فوئاد ) لە ئاسۆدا، لایک بۆ کانی میران بە دەست دەچێنێتەوە … ! ک … بایەوان سەری مەرگی لە کۆڵ نا کردیانە سۆفی و قاچاخچێتیان بۆ گاتا هەرە کۆنەکان پێکرد ک … سەوڵەکانی بایەوان بون بە گۆچان بۆ لاقی دۆڕان/ کردیانە دەروێش و قاچاخچێتیان بۆ ئایەتە نەوتراوەکانی تەوڕات پێکرد ک … ئۆقیانوس کەوتە سەر پشت و بایەوان وەک خوێن بەها… درا بە گۆچانێکی لەرزۆک لە گەڵ مناڵانی هەرێمی تەپ و مژ یاری بوکە بە بارانەیان پێکرد … ( فوئاد )لە ئاسۆدا، دوا کۆمێنتی بۆ ( قاسملو ) تۆخ دەشواتەوە … ! ماڵێک / ٣١ پەنجەرە لە باراندا دەخوێنمەوە کۆڵانێک / ٣١ ماڵ لە چاوێکدا دادەچێنم شەقامێک / ٣١ کۆڵان لە تۆدا دەبارێی گەرەکێک / ٣١ شەقام لە مانگرتندا دەسوتێ شارێک / ٣١ گەرەک لە خەفەتدا داویسێ وڵاتێک / ٣١ شار لە تابوتێکدا بە تۆدا تێدەپەڕێ کەونارایەک / ماڵێک / کۆڵانێک / شەقامێک / گەرەکێک / شارێک / وڵاتێک / لە تۆدا رەچەڵەکی دووپات دەکاتەوە ؛ لە مابەینی دێڕە تورەکانی ئەو شێعرە دا ( فوئاد ) دەچێنم لە سەر جادە ( فوئاد ) لە کەس ناچێ لە تارماییک نەبێ لە لوتکەدا / لوتکەیەو کوڕژن تۆمار دەکا / لە بادا ئازادی دەنوسێتەوە ( فوئاد )لە قسە ناچێ تارماییەکە لە هەرمان … شەقام دەشواتەوە لە برین قسەکانی نانن و باڵ دەگرن / لە سەر بانیژەی برسی دەنیشنەوە ( فوئاد ) لە تەنیاییدا ئەوەندە پڕە لە رێگا / رێبەندان سام دەیگرێ دەریاکان بانگەواز بە سەر شانی شەپۆلەکاندا هەڵدەخەن وڵات میوانی فرمێسکەو / فرمێسک روبار دەنەخشێنێ / تەپ و تۆز گراوی مەرگەو / مەرگ میوانی پرسیارە / زرێبار بۆ هێور چونەوە کانی دەگری / ئاگر بۆ گەرم بونەوە هەلقرچان تۆمار دەکا / خاک بۆ یادگاری … تاڵەسوار لە رەنگی هەمیشە سەوز هەڵدەکێشێ / تاڵەسوار سێبەرێکەو درێژ، درێژ دەبێتەوە بۆ خێڵی مۆریانە / … ( فوئاد ) لە ئاسۆدا، هەموانی بلۆک کرد، روی کردەوە شار بە ئەکاوەنتی تازەوە … ! رێبەندانی ٢٠٢٣