وەرگێڕانی محەمەد حەکیمی

نووسینی: میشێل فۆکۆ

لەمەراسم ‌و بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامی ئاشکرا، کەسایەتی سەرەکی شانۆنامەکە، جەماوەرە. کە بوونی واقعی ‌و بێلایەنی بۆ جێبەجی کردنی ئەم مەراسمە پێوسیتە. ئازارێک کە دەبێ هەموو کەس ئاگاداری ببێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەم مەراسمە بە شێوەی نەهێنی بەڕێوە بچێت هیچ مانایەکی نابێت‌و کەس لەئازارەکانی ناگات.

بۆیە ئەم پرسە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دێتە ئاراوە کە ببێتە پێدانی دەرس بۆ جەماوەر، ئامانجی سەرەکی ئەم مەرامسە، ئەوەیە کە دەسەڵات دەیەوێت خەڵک بتۆقێنێ‌ و ئەویش ئەوەیە کە نە تەنیا بە پێدانی ئاگادارکردنەوە، بچووکترین تاوان بێ وڵام نامێنێتەوە، بەڵکوو بە ڕەخساندنی دۆخێکی وەها کە ترس ‌و دڵەڕاوکێ لە ڕێگەی دەسەڵاتێکەوە کە بە هەموو هێز هاتوەتە سەر شانۆ تا بە شانۆنامەیەکی مرۆیی، تووڕەیی ‌و ڕقی خۆیی بە سەر تاوانبارێکدا بسەپێنێت ‌و جەماوەر بتۆقێنێت.

بەڵام لەم گۆڕەپانی ترس‌و تۆقاندن، نەخشی جەماوەر دوو لایەنەیە. جەماوەر بە وێنەی چاولێکەران بانگ دەکرێن، ئەوان بۆ چاوپێکەوتن بە شانۆگەلی گشتی، “سێدارە” و دیانپیانان لە بەرچاوی هەموو خەڵک بانگ دەکرێن. خەڵک نە تەنیا دەبوا ئاگا ببنەوە، بەڵکوو دەبووا بە چاوی خۆیان ئەو شانۆنامەیان چاو لێبکردایەت، چۆنکا دەبووا بترسێنرێن ‌و هەروەها دەبێ وەکوو زەمانەتگەلی تەمێکردن، شاهیدی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەبوون، و چۆنکا دەبووا تا ڕادەیەک لەو شانۆدا بەشداریان دەکرد، لە بەر ئەوەی بە بێ بوونی جەماوەر شانۆنامە هیچ ڕەنگ‌و بۆیەکی نەدەبوو.

بەڵام ڕاست هەر لەم خاڵەدایە کە هەر ئەو خەڵکەی کە هاتبوون بۆ چاوپێکەوتنی سزای تاوانبارێک بانگ دەکران تا بترسێندرێن، ڕەنگە بە پێچەوانەوە، جەماوەر دەست بداتە نافەرمانی‌و زۆر جار وەها کردەوەگەلێک دەبێتە شۆڕش بە دژی دەسەڵاتەکان.

بەرگرتن لە ئێعدامێک کە دەوترێت نادادپەروەرانەیە، دەرهاوردنی تاوانبار لەدەستی جەلاد، گرتنی لێبوردنی تاوانبار بە زۆر، ڕەنگە بەدواداچوونی جەلادەکان‌ و هێرشکردن بۆ سەر ئەوان ‌و لە هەر حاڵدا وەکوو کەمترین کار، جوێن ‌و دۆعاکردن بە جەلادەکان ‌و دەسەڵاتەکان ‌و حوکمی قازییەکان، هەموو ئەمانە بەشێکن لە کردەوەگەلێکی جەماوەریی کە ئایینی سزادان بە تایبەتی سێدارە، حوکمەکە پێچەوانە بکاتەوە….

جەماوەر لەو جۆرە مەراسمەدا کە بڕیارە ببێتە هۆی شانۆنامەیەک بۆ تۆقاندنی خەڵک، جەماوەر زیاتر لە هەموو کاتێک هەست بە نزیک بوونەوە دەکات لەگەڵ کەسی تاوانبار‌ و خۆی بە کەسی نزیکی ئەو دادەنێت. جەماوەر وەکوو تاوانباران زیاتر لە هەمیشە خۆیان لە بەردەم گرتن‌، سێدارە‌، زیندان ‌و توندوتیژی یاسایەک دەبینن کە نە ڕاستییەک دەناسێت ‌و نە ڕادە ‌و پێگەی خۆیی….

لە ئاخرو ئۆخری سەدەی ١٧ لە ئاوینیونی فەرانسە، بڕیار بوو بکوژێک بە ناوی “پیر دو فۆر” لە سێدارە بدرێت. ناوبراو چەند جار لاقەکانی خستە سەر پێ پلیکانەکە ‌و لەم ڕوەوە بە گشتی لە ئاسماندا بڵاو نەدەبووەوە.

کاتێ جەلاد ئەو وێنە دەبێنێ،  رۆخساری بکۆژەکە بە پارچەیەک دادەپۆشێت‌و لە خوارەوە بە لەقە دەکەوێتە گیانی. کاتێ خەڵک چاو لەو شانۆ دەکەن‌ و دەبینن کە بکوژەکە ئێشێکی زۆری پێ دەگات، هەست بە دڵسوزی بۆ ئێعدامی دەکەن و لە دەستی جەلاد تووڕە دەبن‌ و دەست دەکەن بە بەرد خستن بۆ جەلاد، هەر لەو کاتەدا جەلاد دوو پەینجەکە دەکاتەوە‌ و بکوژەکە دەخاتە خوارەوە‌ و دەست دەکات بە فشاردانی ملی ناوبراو، هەر لەو کاتەدا هاوڕێی جەلاد کە لەخوارەوە لە پای دارەکە ڕاوەستاوە، پای بکوژەکە دەکێشێت.

ئەم کارە بووە هۆی ئەوەی کە تا لە دەمی بکوژەکە خوێن بێتە دەرەوە و ئەم دۆخە جەلادی ناچار کرد کە بەرە و لای پەینجەکە بچێت ‌و بە توندی لێی بێتە خوارەوە، کە لەکاتی هاتنە خوارەوە، لاقی هەڵدەکەوێت‌ و بە سەرەوە بەردەبێتەوە.

ئەوکات جەماوەری تووڕە، دەڕژێننە سەری. ئەویش بە سەرەنەیزەێکەوە، لە حاڵێکدا هەڕەشەی لە جەماوەر دەکرد کە هەرکەس بیەوێت لێی نزیک بێتەوە دەیکوژێت، لە سەر ئەرزەکە هەستا. بەڵام لە دوای چەند جار هەڵسانن ‌و کەوتن، بە دەستی جەماوەری تووڕە لێدانێکی باشی خوارد و بە هۆی ئەوەی کە ئەو شوێنە قوڕوچڵپاو بوو، لە ناو ئەو قۆڕوچڵپاوەدا خنکاو لە ئاکامدا تا زانکۆ و لەوێوە تا گۆڕستانی”کوردلیە” ڕایانکێشا بە سەر ئەرزدا.

هاوڕێکەشی لێدانێکی باشی خوارد و ئەویش لەدوای چەند رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. هەر لەو کاتەدا چەند کەس چوونە سەر دارەکە و پەتەکە دەپچڕێنن و خەڵکی دیکەش بکوژەکە کە ماویەکی زۆر لە سەر دارەکە مابۆەوە دێننە خوارەوە.

لە ئاکامدا جەماوەریی توورە پەینجەکە و داری سێدارەکە تێک دەڕووخێنن ‌و دەیشکێنن. منداڵەکانیش زۆر خێرا دارەکە دەخەنە نێو ئاوی” چەمی رۆن”.

تاوانباریشیان زۆر زوو بردە گۆڕستانێک تا دەستی عەداڵەت پێی نەگات ‌و لەوێوە گواستیانەوە بۆ دێری”سنت ئانتوان”. قەشەی گەورە ئەوی بەخشی‌ و دەستووریدا کە بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە‌ و دەستووریدا کە بە وردی هۆشیان بە ناوبراوەوە بێت‌ و پەرەستارێکی تایبەتی لێبکەن

/برگرفته از کتاب «مراقبت و تنبیه، تولد زندان» از آثار درخشان میشل فوکو/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *