دیداری ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ڕۆژی ١ی ڕیبەندان بەرانبەر لەگەڵ٢٠ی ژانویە، هەیئەتێکی ڕێکخراوی دیمۆکراتی یارسان پێکهاتو له فەریدون کەرەمی و ئەمیر سەلیمی ڕابەری هاوبەش، ئەحمەد مورادی ئەندامی شوورای ناوەندی و بەرپرسی کومسیون پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی ، شاهدوس کەریمی بەرپرسی کۆمیتەی کشوری سدی وە مەجیدکازمی ئەندامی کۆمیتەی کشوری لە نەرویج و هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان پێکهاتو له ڕەزا کەعبی سکرتێری گشتی، ئازاد سەڵەواتی ئەندامی کومیتەی ناوەندی، کەیوان فەتحی کادری کۆمەڵە و هەژیر شەریعەتی کادری کۆمەڵە، به دەعوەت و میوانداری ڕێکخراوی یارسان دیداریان کرد.

ئەم دیدارە له درێژەی دیداری پێشووی دوو لایەن بوو که کۆمەڵێک قسەوباسی گرینگ له سەر بارودۆخی سیاسی و ئەگەرەکان و مەوقعییەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بە هەموو پێکهاتەکانی، قەیران و شکستەکانی کۆماری ئیسلامی، گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی پرسی کورد که له دەیان ساڵی ڕابردوو کەم وێنە و تەنانەت بي وێنەیە، له خۆ گرت.

تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەم دیدار وردبونەوە له سەر هەلومەرجی ڵورستان، ئیلام و کرماشان لە پەیوەندی وە گەرد کوردستان بوو. پێگەی ئەم ناوچانە له ئەمڕۆ و سبەی بزووتنەوە و ڕۆڵی گرینگی له داهاتوو، سەرنجدان به تایبەتمەندیەکانی و پەیوەندی قوڵتر له گەڵ هەموو بەشەکانی کوردستان.

تەوەری دیکە باسەکان چونە سەر هاوکاری و پەیوەندی دوو لایەن، دیدار و سمینار و کۆبونەوەی هاوبەش و گرتنە پێشی هاوکاری کردەیی و ڕاگەیاندنی هاوبەش له سەر پێشهاتەکان و رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەر کار پێویست بێت.

دیدارەکە له کەش و هەوایەکی دۆستانە و هاوخەباتانە و بەڵێنی دوو لایەن به پەیوەندی نزیکتر و هاوکاری زۆرتر کۆتایی هات.

ڕێکخراوی دێمۆکراتی یارسان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢ی / ڕێبەندان /١٤٠٣
٢١ی / ژانویە / ٢٠٢٥