دیداری هاوبەشی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ـ پژاك و کۆمەڵە لە ناوەندی پێوەندییەکانی کۆمەڵە

لەو دیدارەدا لە سەر بارودۆخی هەر چوار پارچەی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی دوای هێرشی ٧ی ئۆكتۆبەر و شەڕی١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران و كاریگەرییەكانی و ئامادەیی كورد بۆ گوڕانكارییەكانی ناوچەكە گفتگۆ كرا،هەر وەها پەیوەندییەكانی هەر دوو لایەنی كۆمەڵە و پژاك و هاوكاریی و هاوئاهەنگی نێوانیان و پرسی ژنان و ژینگە و هەوڵدان بۆ بە ئاكام گەیشتنی پرسی ناوەندی دیالۆگ لە نێوان حەوت حیزبی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خرانە بەرباس و لەو بارەوە ڕوانینی هاوبەش هەبوو،لە كۆتایی دیدارەكەدا هەر دوولا پێداگرییان لە دۆستایەتی و لێك نزیك بوونەوەی زیاتری نێوان كۆمەڵە و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان كردەوە.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی
١٤ی ئۆکتوبری ٢٠٢٥ی زایینی

