Skip to content
وەرگێڕانی محەمەد حەکیمی
هەر کوێ بێت بۆ من هاوسانە
لە کەنارەکانی سیرالئۆن
لە مەزراکانی لۆکەی ئالاباما
لە کانەکانی ئەڵماسی کیمبرلی
لە تەپۆڵکەکانی قاوەزاری هائیتی
لە مەزرا مۆزەکانی ئەمریکای ناوەندی
لە شەقامەکانی هارلەم
لە شارەکانی مەراکش و ترابلۆس
ڕەش!
چەوسێندراوە و لێی دراوە و ڕوتەوەکراوە
فیشەکی خواردوە، کوژراوە
خوێن ڕژاوە تا ببێت بە
دۆلار
پۆند
فرانک
پزۆتا
لیر
تا چەوسێنەرەکان دەوڵەمەنتر بکات
خوێنێک کە چیدی ناگەڕێتەوە بۆ دەمارەکانم
بۆیە باشترە خوینی من
لە جۆگەلە قووڵەکانی شۆڕش وە گەڕ کەوێت
و
ئەو ڕژد و تەماحەی کە ناسڵەمێتەوە
لە سیرالئۆن
کیمبرلی
ئالاباما
هاییتی
ئەمریکای ناوەندی
هارلەم
مەراکش
تەرابلۆس
و لە سەرانسەری خاکی رەشپێستان، لە هەمووی وەدەرنێ.
کەوایە با خوێنی من
لەگەڵ خوینی هەموو کرێکارانی شۆڕشگێڕی جیهان تێکەڵ ببێ
تا هەموو وڵاتێک لە چڕنووکی
تاڵانکەرانی دۆلار
تاڵانکەرانی پۆند
تاڵانکەرانی فرانک
تاڵانکەرانی پزۆتا
تاڵانکەرانی لیر
تاڵانکەرانی ژیان
ڕزگاریی بێت
تا زەحمەتکێشانی جیهان
بە رۆخساری ڕەش، سپی، قاوەیی، زەرد و سوور
یەکبگرن و ئاڵای خوێن کە هیچ کات
نانەوێ، هەڵبکەن.
خه‌ونی من
من له خەۆنی خۆمدا جیهانێك ده‌بینم
کە تێیدا هیچ مرۆڤێك
لە مرۆڤێكی تر بە سووکی ناڕوانێ
زه‌وی تژییە له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی و
ئاشتی و ئاسوده‌یی، دەربازگەکانی ده‌ڕازێنێته‌وە.
من له خه‌ونی خۆمدا جیهانێك ده‌بینم
کە تێیدا هه‌مووان ڕێگای به‌ڕێزی ئازادیی ده‌ناسن
بەخیلی گیان ئازار نادا
و
ته‌ماح ڕۆژگارمان ڕەش ناكات.
من له خه‌ونی خۆمدا جیهانێك ده‌بینم كه له‌وەدا
ڕەش یا سپی
له هه‌ر تۆرەمه‌یه‌كی
له هه‌موو داهاتی بەرینی زه‌وی به‌ش ده‌بات
هه‌ر مرۆڤێك سەربەستە.
چاره‌ڕه‌شی له شه‌رمدا سه‌ر نەوی دەکات و
شادی وه‌ك مروارییه‌كی گرانبەها
پێداویستیه‌كانی هەموو مرۆڤایەتی دابین ده‌كات.
ئاوه‌هایه جیهانی خه‌ونی من!
