داوای كه‌مپه‌ینی ئازادی ”په‌خشان عه‌زیزی” بۆ كۆتایی هێنان به مانگرتن له خواردنی ”حورا نیكبه‌خت”
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتی ١٤ی مانگی گوڵانی ١٤٠٤، كه‌مپه‌ینی ئازادی “په‌خشان عه‌زیزی“، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له “حورا نیكبه‌خت” كرد كه كۆتایی به مانگرتن لە خواردنەکەی بێنێ.
“حورا نیكبه‌خت” نووسه‌ر، چالاكی مافی ژنان و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و توشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ١١ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٣ی گوڵان، له نامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له داهاتوودا به‌رده‌وامی به مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌دات. كه‌مپه‌ینی ئازادای بۆ “په‌خشان عه‌زیزی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی، كه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه حوكمی سێدارەی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیان و ته‌ندرووستی “حورا نیكبه‌خت“، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌و چالاكوانه كرد كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت.