داسەپاندنی حوکمی ٨ سال بەندکران بەسەر لێکۆڵەڕێکی کورد
كامیل ئه‌حمه‌دی، لێكۆڵه‌ری كوردی ئێرانی-بریتانی، له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاریکردنی دەوڵەتانی دژبەر سزای هه‌شت ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌میر ڕه‌ئیسیان، پارێزه‌ری داكۆكیكار له كامیل ئه‌حمه‌دی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له ئێكاونتی تویته‌ری خۆیدا نووسیویه‌تی: «لقی ١٥ی دادگای شۆڕش، به تۆمه‌تی هاوكاریکردنی دەوڵەتانی دژبەر سزای هه‌شت ساڵ زیندانی به سه‌ر پارێزراوەکەم كامیل ئه‌حمه‌دیی لێكۆڵه‌ر و مرۆڤناسدا سه‌پاند. داوای پێداچوونه‌وه بە سزاکەدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هێشتا هیوادارین».
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هاوكات هه‌واڵده‌ریی حكوومه‌تیی «ته‌سنیم» باسی حوکمی ٩ ساڵ زیندانی کردووە بۆ كامیل ئه‌حمه‌دی به تۆمه‌تی «پێوه‌ندی و هاوكاریکردن له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی وڵاته ئه‌وروپییه‌كاندا له پێناو جێبەجێکردنی پلانی بردنه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریدا له ئێران و گه‌شه‌پێدان و پشتیوانیكردن له هاوڕه‌گه‌زخوازی، هاوكاریکردن و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ میدیا ئاژاوه‌گێڕه بیگانهکاندا و هەناردنی ڕاپۆرتی دوور له ڕاستی بۆ ڕیپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دژایەتیکردنی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران»، ئەم هەواڵنێرییە هه‌روه‌ها ڕایگەیاندووە کە ناوبرا بە تۆمەتی «کۆکردنەوەی پارەی ناڕەوا و بەڕێوەبردنی پرۆژەی دامەزراوە دوژمنکارەکانی خوازیاری ڕووخانی حکوومەت» مەحکووم کراوە بە بڕی ٦٠٠ هه‌زار یۆرۆ غەرامە.
كامیل ئه‌حمه‌دی له ڕێكه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژی ساڵی پاردا به ده‌ستی هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیلاعاتی سپا له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و دوای نزیكه‌ی ١٠٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوونی كاتی كه مانگێكی له ژووری تاكه‌كه‌سیدا بووه، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا له سه‌ر كاره توێژینەوەییه‌كانی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كاندا لێپرسینه‌وه‌ی لێ کراوە.
سهقهتكردنی جینسیی ژنان، هاوسه‌رگیریی منداڵان، هاوسه‌رگیریی سپی و دۆخی كه‌مایه‌تییە ئێتنیكی و ڕەگەزییەکان له ڕیزی ئەو باسانه‌دا بوون که كامیل ئه‌حمه‌دی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردوون. ناوبراو هه‌روه‌ها بهڕپرسایهتیی گرووپێكی كومهڵناسیی منداڵانی له ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵناسیی ئێران له ئه‌ستۆ بووە. به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە تۆمەتێک له لایه‌ن چه‌ند ژنێکی هاوکاریه‌وه لەو پرۆژانەدا سەبارەت بە دەستدرێژی و لادانە سیکسییەکانی ناوبراو، ئهندامێتییەکەی لێ سەندەوە.
“کامیل ئەحمەدی” لەم پەیوەندییەدا لە پەیجی ئینیستاگرامیی خۆیدا نووسیویەتی: “بەپێچەوانەی هەموو شیکارییە حقووقی، پسپۆڕی و هیوا بە دادوەریی عادڵانە، لە کاتێکدا ٨ ساڵ زیندانم بەسەردا سەپێندرا کە لە سەد ڕۆژ دەسبەسەری و لێپرسینەوەی سەروویاسایی، مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەرم نەبوو و پاش دوو دانیشتنی ناکارناسانەی دادگا و لە پرۆسەیەکی پڕ لە هەڵەی حقووقی ئەم حوکمە لەلایەن قازی سەڵواتی دەر کرا”.