خۆپێشاندانی کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی سویس….
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندان ١٤٠٤ بەرامبەر بە(٢٤/٠١/٢٠٢٦ )زائینی، بە بەشداریی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی وڵاتی سویس و بە مەبەستی مەحکوومکردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە خەڵکی بێدیفاعی شارەکانی مەڵکشایی، لوڕستان، ئیلام و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران، و هەروەها بۆ پاڵپشتی لە خەباتی ڕەوای کورد لە رۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندانێک لەلایەن حێزب و لایەنە كوردستانیەكانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو.
دەسپێکی ئەم چالاکییە بە سرودی نەتەوەی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و ئێران بوو. پەیامی هێزە كوردستانیەكان لە لایەن خاتوو چیمەن بارام میرزا خوێندرایەوە. بۆ تێگەیشتنی زیاتری بەشداربووانی بیانی لە مەبەستی ئەم چالاکییە، وەرگێڕانی پەیامەكە بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن خاتوو ئاویسان رحمانزادە خوێندرایەوە .
دواتر خۆپێشاندەران بۆ نیشاندانی پالپشتی وهاوخەمی لە گەل شەهیدانی راپەڕین جەماوەری کوردستان و ئێران بە وتنەوەی دروشمی تایبەتی وێڕای مەحکوومکردنی جەنایەتەکانی ڕێژیم لە دژی خەڵکی بەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی خەڵکی ئێران بەگشتی ڕاگەیاند و خوازیاری بەهاناوەچوونی ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ڕێژیمی ئێران و جەنایەتەکانی دژ بە خەڵکی بێدیفاع بوون.
لە درێژەی بەرنامەکەدا پیامی کرمانجی لە لایەن بەرێز دارا سعدون وهەروەها پەخشانێک لە بەرێز ئازاد حوسین زادە خوێندرایەوە.
کۆری هۆنەری بە سرودی شۆرشگێری لەڵایان چیا فەتحی ، ئیلهام بهرامی،ئاسۆ کەریمی،سۆران محمدی بەرنامەکەیان زیاتر رازاندوە.
حیزب و لایەن کوردستانی و ئێرانییەکانی بەشدار بریتیە بوون لە:
سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران
کۆمەلەی زحمتکشانی کوردستان
کۆمەلەی شۆرشگێڕی زحمەتکیشانی کوردستانی ئیران
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران


