بە یادی ٩تێکۆشەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان….!
ڕۆژی ٩ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، ٩ کەس لە کەسایەتییە خۆشەویست و ناسراوەکانی شاری سنە، ٩ چالاک و تێکۆشەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان، ٩ خەباتکاری خۆنەویست بە ناوەکانی : فایزە قۆتبی، گوڵڕیز قۆبادی، فەریدە زەکەریایی، جەمیل زەکەریایی، جەمیل سەجادی، ئیسماعیل عەلی پەنا، ڕەئوف کەمانگەر، ئەسعەد وەزیری و فەتحوڵڵا لوتفوڵڵا نەژادیان گیانی خۆیان لەڕێگای ئامانج و ئارمانە ئینسانییەکانیان فیدا کرد. ٩ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ بۆ خەڵکی کوردستان، بەتایبەت بۆ خەڵکی تێکۆشەری سنەی سوور، وەبیرهێنەرەوەی ڕۆژانی خەم و لە هەمانحاڵدا وەبیرهێنەرەوەی هاوپشتیی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانە لەگەڵ خەباتی باقی ستەملێکراوانی هاوچارەنووسیان لە شوێنەکانی تر.
یاد و بیرەوەریی ئەم ئازیزانە لەناو دڵی خەڵکی تێکۆشەر و جەماوەری ستەملێکراو و مافخوازو لە مێژووی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و لە مێژووی خەباتی خەڵکی تورکەمەن سەحرادا بۆ هەمیشە زیندوویە.
یادی ئازیزیان بە درێژەی ڕێگای پیرۆزیان بەرز رادەگرین…