بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە لایەن کۆمیتەی ٨ی مارس لە ڤانکۆڤەر

لەم پاناڵەدا سێ چالاکوانی ژن، کە شارەزا لە بواری یاسای کۆنەپەرستانەی دژ بە ژنان لە عێراق و هۆیەکانی لەسێدارەدانی ژنان لە ئێران و زولم و چەوسانەوە لەسەر ژنانی بەلوچ. بابەتەکەی خۆیان پێشکەش کرد،
کۆڕەکە بەئامادەبوونی کوماڵێک لە کوردانی خەمخۆری مافی ژنان بەڕێوەچوو.
کۆرگێرەکان:
١- شەنگە رەحیم: رۆژنامەنوس و چالاکی مافی ژنان لە کوردستان، دەرچووی بەشی نوسینی داهێنەران لە زانکۆی سایمۆن فرەیزەر و زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی فرەیزەر ڤالی.
٢- دۆکتۆر: ئاسۆ جەواهێری، کومەڵناسن و تویژەری مێژووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زانکۆی سایمۆن فرەیزر
3_ پرۆفیسۆر: نائلە قادری بلوج، چالاکوان و بەرگری لە مافی ژنان.
پاش تەواوبوونی باسی کۆرگێڕەکان، بەشداربوانی کۆرەکە بە تیبینی وسرەنج وپرسیارەکانیان کۆرەکەیان زۆرتر دەوڵەمەند کرد.
لە کۆتاییدا ڕێزو وپێزانینی تایبەتمان بۆ بەرێزان خاتوو شیلان زادە وخاتوو ناسکە قادر هەیە، کە بەرێوەبردنی کۆرەکەیان گرتە ئەستۆ،
هەروەها زۆر سوپاسی هاوکاران و بەشداربوانی کۆڕکە دەکەین.
کۆمیتەی 8ی مارچ لە ڤانکۆڤەر کانادا.

