بەشداری هەیئەتێکی “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان” لە ڕێوڕەسمی ٢ی ریبەندان

بەشداری هەیئەتێکی “کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان” لە ڕێوڕەسمی ٢ی ریبەندان ٧٩هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کوماری کوردستان، لە وڵاتی بریتانیا.
رۆژی یەکشەمە ١٩ جانیوەری ٢٠٢٥ زایینی لە سەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەیئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وەلاتی بریتانیا لە شاری لیدز، بەشداریی ڕێوڕەسمی ٢ی ریبەندان ،٧٩هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کوماری کوردستان، بوون و پەیامی پیروزبایی کومەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان -کومیتەی بریتانیایان پیشکەش کرد.
جێگای ئاماژەیە کە لە لایەن بەرپرسانی کومیتەی بریتانیا کادر و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پێشوازییەکی گەرم و دۆستانە لە هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کرا.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_کۆمیتەی بریتانیا