بەردەوامی مانكرتنی گشتی كامیۆن‌داران له شاره‌كانی جۆربەجۆرەکانی كوردستان و ئێران
ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان مانگرتنی گشتی كامیۆن‌داران له شاره‌كانی كوردستان و ئێران یازده‌هه‌مین ڕۆژی خۆی نایە پشت سەر .
شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له زۆربەی شاره‌كانی كوردستان بە تایبەتی كرماشان و ئیلام پێداگرییان كردووه له سه‌ر درێژەی مانگرتن . له شاری سنه شۆفێرێكی دیكه به ناوی عه‌تا عۆزه‌یری و شۆفێرێکی تر بە ناوی فەرزاد ڕەزایی خەڵکی زەڕینە سەر به شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسراونەتەوە.هەروەها له شاری تارانیش پایانه‌ی باربه‌ری چۆڵ كراوه و كامیۆن‌داران به‌رده‌وام بوون له سه‌ر مانگرتن. ٩ شۆفێری تریش له شاری قه‌زوێن له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون کە تا ئێستا هیچ زانیارێک لە شوێنی مانەوەیان لە بەردەستدا نیە…
هەروەها ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردانیش، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان كامیۆن‌داران بە تایبەتی شاره‌كانی سنه، بیجاڕ، مهاباد، نه‌غه‌ده، قوروه، كرماشان، دیوانده‌ره، ئیلام، ده‌ڕه‌شار، مه‌ریوان، قه‌سری شیرین و سه‌رپولی زه‌هاو،لە درێژەی مانگرتنیاندا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه گوشاریان بۆ هاتووەو چەندین کە سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە….
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، پێنج شۆفێر له پارێزگاكانی خووزستان و هه‌مه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له شاری بیجاڕ ٨ شۆفێر به ناوه‌كانی ئەڵماس فەللاحزادە، عەلی جەباری، ئەمیرحسێن زوڵفەقاری، مورته‌زا مێهدی کەرەمی، ئێحسان غوڵامی، حامد بورجیان و ئەسغەر ڕەزایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و له دیوانده‌ره كامیۆندارێك به ناوی فه‌رزاد ڕه‌زایی، به بیانووی هاندانی خه‌ڵك بۆ مانگرتن ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هاوكات سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ده‌ڕه‌شاری ئیلام، دوو شۆفێریان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.