با کۆڵبەرانیش لە بیر نەکەین…!

ماریا جەهانگیرپور

کوردستان ماوەی زیاتر لە ٤٦ ساڵە بۆتە چەقڵی چاوی داگیرەکەرانی کۆماری ئیسلامی. ئەم رژیمە دوژمنی یەکەمی خەڵکی کوردستانە بەردەوام خەریکی ئازارو ئەزییەتی دانیشتوانیەتی و پێشێڵ کردنی مافەکانیان. 

ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی وا بۆ په‌یدا كردنی پاروە نانێک ڕێگای مه‌رگ ده‌گرنه‌به‌ر و ڕوو ده‌كه‌نه‌ كاری گواستنه‌وه‌ی كاڵا له‌سه‌ر سنووره‌كان، له‌ ڕاستیدا، هێزی كاری بازرگانان و ده‌ڵاڵانێكن كه‌ له‌ شار و ئاواییه‌ سنووریه‌كاندا جێگیرن. ئه‌وان له‌ خاڵێكی سنووریه‌وه‌ كاڵاكان ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ن و له‌ خاڵێكی تردا‌ كاڵاكانیان به‌ده‌ست ده‌گات، به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكات، گیرفانیان پڕ ده‌كه‌ن و حه‌قده‌ستێكی زۆر كه‌میش ده‌ده‌نه‌ كۆڵبه‌ره‌كان. له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕكوودی به‌رچاوی ئابووریی ئێران و به‌ربه‌سته‌ ماڵییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی بوونه‌‌ته‌ هۆی گه‌شه‌ی بازرگانیی كاڵای “قاچاخ” له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی كوردستان. له‌ ماوه‌ی هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا، پێ به‌ پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری له‌ شاره‌كانی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ كرێكارانی بێكار ڕوویان كردووه‌ته‌ كۆڵبه‌ری و به‌ هه‌ر ڕاده‌یه‌كیش ژماره‌ی كۆڵبه‌ران زیادیان كردووه‌، ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان هاتووه‌ته‌ خوارتر. كۆڵبه‌ران ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ر كیلۆیه‌ك بار، بڕی ١٧ تا ١٨ هه‌زار تمه‌نیان وه‌رده‌گرت، له‌ ئێستادا ناچارن ته‌نانه‌ت به‌ ١٠ هه‌زار تمه‌نیش بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك، كۆڵه‌كه‌یان له‌ تێپه‌ڕگه‌ی مه‌رگ، تێپه‌ڕێنن. ئه‌وان بۆ ده‌رهێنانی نان ناچارن كۆڵبه‌ری بكه‌ن و بۆیە بەناچاری مه‌ترسیی و دژواریه‌كان، به ‌گیان قه‌بووڵ دەکەن. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا، كۆڵبه‌ری و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له‌ جاده‌كانی مه‌رگ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی نان، “پیشه‌” به‌ ئه‌ژمار دێت. حکوومەتی ئێران کە کوردستان وەکوو وڵاتێکی داگیرکراو دەبینێ و هەرواش هەڵسووکەوتی لەگەڵ کردووە و بە ئەنقەست کوردستانی لە باری ئابوورییەوە لە دواوە ڕاگرتووە و دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆ سەرکوت و تەقە لە خەڵک ئاوەڵا هێشتووەتەوە و تەقەکردن لە خەڵک لە کوردستان هیچ لێپرسینەوە و بەدواداچوونێکی یاسایی بۆ ناکرێ. ئەم سیاسەتانی حکوومەت بێزاری و تووڕەیی چینی چەوساوەی کوردستان لە دژی دەسەڵاتی ئیسلامیی و ئەو ناعەداڵەتی و زوڵمەی لێیان دەکرێ بەرینتر و قووڵتر کردووەتەوە و ڕێکخستنی ئەو هێز و جەماوەرە دەتوانێ بیانکاتە هێزی گەورەی بزووتنەوەی عەداڵەتخوازانە و ڕزگاریخوازانەی کوردستان.

گەرچی بە درێژایی ئەو ٤٦ ساڵە کۆڵبەرانی کوردستان سینگیان بە گوللەی جینایەتکارانی کوردستان پێکراوە، بەڵام زۆر بەداخەوە رێژەی ئەم جینایەتە تا ئێستا بە شێوەیەکی گشتی نەزانراوە. تەنیا ئەو ئامارانەی کە لەم پەیوەندییەدا بڵاو کراونەتەوە؛ لە پارێزگاری کوردستان هەتا ئێستا ٥٧ کۆلبەر کوژراون و ٢٨٢ کۆلبەر و کاسبکار برینداربوون ١٥٨ حاڵەت (٣١ کوژراو و ١٢٧ بریندار) کۆلبەر کوژراون و ٢٨٢ کۆلبەر و کاسبکار ١٥٨ حاڵەت (٣١ کوژراو و ١٢٧ بریندار) بوون.

٤٧%ی هەموو حاڵەتەکان

پارێزگای کرماشان (کرماشان):

١٥٣ حاڵەت (١٤ کوژراو و ١٣٩ بریندار)

٤٥%ی هەموو حاڵەتەکان

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ):

٢٨ حاڵەت (١٢ کوژراو و ١٦ بریندار)

٨%ی هەموو حاڵەتەکان

زیاتر لە ٨٠%ی کۆلبەرەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون یان بریندار بوون. لانیکەم منداڵێکی کرێکار کوژراوە و ١٨ منداڵی دیکەش بریندار بوون.

پارێزگای کوردستان زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەری هەبووە، کە ١٥٨ حاڵەت زۆرترین ئاماری کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەرانی هەبووە. لە سنووری نۆسود زۆرترین قوربانی تۆمارکردووە کە ١٥٠ حاڵەتی هەبووە. بەلایەنی کەمەوە ٨٤%ی کۆلبەرەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای سنوورییەکانەوە کوژراون. هەڵاوەردن و تاوانە حکومیەکان دووسەدجار زیاتر لە شارەکانی دیکەیە. کۆڵبەرەکان لە کوردستان و کرێکارانی سوتەمەنی لە بەلوچستان لە هەموو چینەکانی دیکەی کۆمەڵگا بێ بەشتر بوون و دەیان ساڵە قوربانی دەسەڵاتی مرۆڤکوژی ئیسلامی بوون هەموو رۆژێک بەتاوانی پارچەنانێک بەشێوەیێکی درەندانە دەکوژرێن.