✍نووسینی: میشێل فۆکۆ

وەرگێرانی محەمەد حەکیمی

لەمەراسم‌و بەریوەچوونی حوکمی ئێعدامی ئاشکرا، کەسایەتی سەرەکی شانۆنامەکە، جەماوەرە. کە بوونی واقعی‌و بێلایەنی بۆ جێبەجی کردنی ئەم مەراسمە پێوسیتە. ئازارێک کە دەبێ هەموو کەس ئاگاداری ببێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەم مەراسمە بە شێوەی نەهینی بەریوە بچێت هیچ مانایەکی نابێت‌و کەس لەئازارەکانی ناگات.

ئەم پرسە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆیە دێتە ئاراوە کە ببێتە پێدانی دەرس بۆ جەماوەر، ئامانجی سەرەکی ئەم مەرامسە، ئەوەیە کە دەسەڵات دەیەوێت خەڵک بتۆقێنێ‌و ئەویش ئەوەیە کە نە تەنیا بە پێدانی ئاگادارکردنەوە، چکۆڵە‌ترین تاوان بێ وڵام نامێنێتەوە، بەڵکوو بە رەخساندنی دۆخێکی وەها کە ترس‌و دڵەڕاوکێ لەرێگەی دەسەڵاتێکەوە کە بە هەموو هێز هاتوەتە سەر شانۆ تا بە شانۆنامەیەکی مرۆیی، توورەیی‌و ڕقی خۆیی بە سەر تاوانبارێکدا بسەپێنێت‌و جەماوەر بتۆقێنێت.

بەڵام لەم گۆڕەپانی ترس‌و تۆقاندن، نەخشی جەماوەر دوو لایەنەیە. جەماوەر بە وێنەی چاوڵیکەران بانگ دەکرێن، ئەوان بۆ چاوپێکەوتن بە شانۆگەلی گشتی، “سێدارە”و دیانپیانان لە بەرچاوی هەموو خەڵک بانگ دەکرێن. خەڵک نە تەنیا دەبوا ئاگا ببنەوە، بەڵکوو دەبوا بە چاوی خۆیان ئەو شانۆنامەیان چاو لێبکردایەت، چۆنکا دەبوا بترسێنرێن‌و هەروەها دەبێ وەکوو زەمانەتگەلی تەمێکردن، شاهیدی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەبوون، و چۆنکا دەبوا تا ڕادەیەک لەو شانۆدا بەشداریان دەکرد، چۆنکا بە بێ بوونی جەماوەر شانۆنامە هیچ ڕەنگ‌و بۆیەکی نەدەبوو.

بەڵام راست هەر لەم خاڵەدایە کە هەر ئەو خەڵکەی کە هاتبوون بۆ چاوپێکەوتنی سزای تاوانبارێک بانگ دەکران تا بترسێندرێن، ڕەنگە بە پێچەوانەوە، جەماوەر دەست بداتە نافەرمانی‌و زۆر جار وەها کردەوەگەلێک دەبێتە شۆڕش بە دژی دەسەڵاتەکان.

بەرگرتن لە ئێعدامێک کە دەوترێت نادادپەروەرانەیە، دەرهاوردنی تاوانبار لەدەستی جەڵاد، گرتنی لێبوردنی تاوانبار بە زۆر، ڕەنگە بەدواداچوونی جەڵادەکان‌و هێرشکردن بۆ سەر ئەوان‌و لە هەر حاڵدا وەکوو کەمترین کار، جوێن‌و دۆعاکردن بە جەڵادەکان‌و دەسەڵاتەکان‌و حوکمی قازیەکان، هەموو ئەمانە بەشێکن لە لردەوەگەلیکی جەماوەری کە ئایین سزادان بە تایبەتی سێدارە، حوکمەکە پێچەوانە بکاتەوە….

جەماوەر لەو جۆرە مەراسمەدا کە بریارە ببێتە هۆی شانۆنامەیەک بۆ تۆقاندنی خەڵک، جەماوەر زیاتر لە هەموو کاتێک هەست بە نزیک بوونەوە دەکات لە گەڵ کەسی تاوانبار‌و خۆی بە کەسی نزیکی ئەو دادەنێت. جەماوەر وەکوو توانباران زیاتر لە هەمیشە خۆیان لە بەردەم گرتن‌، سێدارە‌، زیندان‌و توندوتیژی یاسایەک دەبینن کە نە راستییەک دەناسێت‌و نە ڕادە‌و پێگەی خۆیی….

لە ئاخرو ئۆخری سەدەی ١٧ لە ئاوینیونی فەرانسە، بریار بوو بکۆژێک بە ناوی “پیر دو فۆر” لە سێدارە بدرێت. ناوبراو چەند جار پاکانی خستە سەر لەبەی پلیکانەکە‌و لەم ڕوەوە بە گشتی لە ئاسماندا بڵاو نەدەبۆەوە.

کاتێ جەڵاد ئەو وێنە دەبێنێ،  رۆخساری بکۆژەکە بە پارچەیەک دادەپۆشێت‌و لە خوارەوە بە لەقە دەکەوێتە گیانی. کاتێ خەڵک چاو لەو شانۆ دەکەن‌و دەبینن کە بکۆژەکە ئێشێکی زۆری پێ دەگات، هەست بە دڵسوزی بۆ ئێدامی دەکەن و لە دەستی جەڵاد توورە دەبن‌و دەست دەکەن بە بەرد خستن بۆ جەڵاد، هەر لەو کاتەدا جەڵاد دوو پەینجەکە دەکاتەوە‌و بکۆژەکە دەخاتە خوارەوە‌و دەست دەکات بە فشاردانی ملی ناوبراو، هەر لەو کاتەدا خێزانی جەڵاد کە لەخوارەوە لە پای دارەکە ڕاوەستاوە، پای بکۆژەکە دەکێشێت.

ئەم کارە بووە هۆی ئەوەی کە تا لە دەمی بکۆژەکە خوێن بێتە دەرەوەو ئەم دۆخە جەڵادی ناچار کرد کە بەرەو لای ۆەینجەکە بچێت‌و بە توندی لێی بێتە خوارەوە، کە لەکاتی هاتنە خوارەوە، پای هەڵدەکەوێت‌و بە سەرەوە بەردەبێتەوە.

ئەوکات جەماوەری توورە، دەڕژێننە سەری. ئەویش بە سەرەنەیزەێکەوە، لە حاڵێکدا هەڕەشەی لە جەماوەر دەکرد کە هەرکەس بیەوێت لێی نزیک بێتەوە دەیکوژێت، لە سەر ئەرزەکە هەڵسا. بەڵام لە دوای چەند جار هەڵسانن‌و کەوتن، بە دەستی جەماوەری توورە لێدانێکی باشی خوارد و بە هۆی ئەوەی کە ئەو شوێنە قوڕوچڵپاو بوو، لە ناو ئەو قۆڕوچڵپاوەدا خنکاو لە ئاکامدا تا زانکۆو لەوێوە تاگۆڕستانی”کوردلیە” ڕایانکێشا بە سەر ئەرزدا.

هاوڕێکەشی لێدانێکی باشی خواردو ئەویش لەدوای چەند رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. هەر لەو کاتەدا چەند کەس چوونە سەر دارەکەو پەتەکە دەپچڕێنن و خەڵکی دیکەش بکۆژەکە کە ماویەکی زۆر لە سەر دارەکە مابۆەوە دێننە خوارەوە.

لە ئاکامدا جەماوەریی توورە پەینجەکە و داری سێدارەکە تێک دەڕووخێنن‌و دەیشکێنن. منداڵەکانیش زۆر خێرا دارەکە دەخەنە نێو ئاوی” چەمی رۆن”.

تاوانباریشیان زۆر زوو بردە گۆڕساتنێک تا دەستی عەداڵەت پێی نەگات‌و لەوێوە گوازتیانەوە بۆ دێری”سنت ئانتوان”. قەشەی گەورە ئەوەی بەخشی‌و دەستووریدا کە بیگوازننەوە بۆ نەخۆشخانە‌و دەستووریدا کە بە وردی هۆشیان بە ناوبراوەوە بێت‌و پەرەستارێکی تایبەتی لێبکەن

/برگرفته از کتاب «مراقبت و تنبیه، تولد زندان» از آثار درخشان میشل فوکو/